Back

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى پلانسازی شار بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنە و ئەندامانی لیژنه و (پ.ی.د. عطاء شێخ کریم) ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕۆژی چوارشەممە ١٣-١-٢٠٢١  له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستیيەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گفتوگۆی ماستەرنامەی (ڕۆزا عبدللطیف رضا) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەڕێوەچوو.
 ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی: Assessing walkability in city centers: Sulaimani city center as a case study
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە بە پلەی زۆر باشەی باڵا  پەسەند کرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
١ – پرۆفیسۆر دکتۆر ولید مصطفی خماس لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (سەرۆکی لیژنە)
٢- پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئازاد حمە احمد لە زانکۆی ئەمەریکی/دهۆک (ئەندام)
٣- پڕۆفيسۆر یاریدەدەر دكتۆر ناهظ طە عبداللە لە زانكۆی جیهان سلێمانى (ئەندام)
٤- پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئالان فریدون علی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (ئەندام و سەرپەرشتیار)
٥- دکتۆرە رۆژین کمال محمد امین  مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (ئەندام و سەرپەرشتیار)
This shortcode LP Profile only use on the page Profile