Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌سه‌ر داهاتی خۆی پرۆژه‌ی فراوانكردنی به‌شه‌ ناوخۆیی بۆ په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار ئه‌نجام ده‌دات

به‌هۆی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی خوێندكاران كه‌ ساڵانه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ كۆلێج و په‌یمانگاكانی وه‌ریده‌گرێت و زۆری خواست له‌سه‌ر زانكۆكه‌، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕیاریدا به‌ زیادكردن و فراوانكردنی پرۆژه‌ی به‌شه‌ناوخۆیی بۆ پاڵپشتی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لارو هاوكاری خوێندكاران. له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی (پ.ی.د ئالان فەریدون علی ئه‌مین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و لەسەر داهاتی زانکۆ پرۆژەی فراوانكردنی کردنی شوێنی مانەوەی خوێندکاران بۆ بەشەناوخۆییەکان جێبەجێ دەکات کە پێک هاتوە لەزیادكردن و دروستكردنی (١٤) ژور وھۆڵێکی خوێندنەوە بۆ بەشەناوخۆییەکان بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئه‌و فشاره‌ زۆره‌ی له‌سه‌ر به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار دروست بووه‌ . له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كدا د.چیا محمد حسن ڕاگری پەیمانگای ته‌كنیكی كه‌لار سەردانی پرۆژه‌كه‌ی کردو جەختی کردوە هەرچی زووە پرۆژەکە لە زوترین کاتدا تەواوبکرێت تا خوێندکاران بەشێوەیەکی شایستە شوێنی مانەوەیان بۆ دابین بکرێت.هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆو ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد بۆ پاڵپشتی به‌رده‌وامیان له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌لار. پڕۆژەکە  لەلایەن  ئەندازیار (محمد تحسین ) سەرپەرشتیاری کاری ئەندازیاری بۆدەکرێت وهەروەها لەلایەن (غمبار حمزە ) لێپرسراوی هۆبەی بەشەناوخۆییەکان سەرپەرشتی دەکرێت و بڕیاره‌ لەداهاتوەکی نزیکدا تەواو دەکرێت. به‌م كاره‌ش زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ به‌خوێندكاران به‌‌گشتی و خوێندكارانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌كات و هه‌رچی له‌توانایدا بێت ده‌یخاته‌ خزمه‌ت پرۆسه‌ی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندكاران.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile