Back

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى میکانیک بەڕێوەچوو

ڕۆژی ١٢-١-٢٠٢١ کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنە و ئەندامانی لیژنه و(پ.ی.د. عطاء شێخ کریم)ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستیيەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، له کۆلێجی تەكنيكى ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گفتوگۆی ماستەرنامەی (دالیا محمد طارق مصطفی)خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری میکانیک بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی: (Experimental Study of the Effect of Adding Nanoparticles to Polymeric material on Mechanical Properties بە پلەی نایاب پەسەند کرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
١ -پ.ی.د یاسین مصطفی احمد لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (سەرۆکی لیژنە)
٢-پ.ی.د پەیمان صحبە احمد زانکۆی کۆیە (ئەندام)
٣-پ.ی.د گێلاس مکرم جمال تاڵەبانی  زانكۆى سلێمانى (ئەندام)
٤-پ.ی.د سەرکەوت رۆستەم حسن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (ئەندام و سەرپەرشتیار)
٥-پ.ی.د شجاع الدین بکرعزیز لەزانکۆی سلێمانی (ئەندام و سەرپەرشتیار)
This shortcode LP Profile only use on the page Profile