ئاگادارییهك بۆ كردنهوهی خولێکی فێرکاری ئهندازیاری له سنوری ئیدارهی گهرمیان
بەمەبەستی بەهیزکردنی توانای ئەندازیاران لە سنوری ئیدارهی گهرمیان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی /پەیمانگای تەکنیکی کەلار و یەکێتی ئەندازیارانی کەلار، بەهەماهەنگی خولێک بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێری تۆتاڵ ستەیشن ( Total station) بۆ ئەندازیارانی سنوری گەرمیان دەکەنەوە.
ئاگاداری سەرجەم ئەندازیارانی سنوری گەرمیان دەکەینەوە هەر بەرێزێک ئارەزوی بەشداری کردنی هەیە لەو خولە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (١٧-١-٢٠٢١) سەردانی یەکێتی ئەندازیارانی کەلار بکات بۆ تۆمارکردنی ناو لەكاتژمير (٣) دوانیوەرۆ .
خولەکە لە پەیمانگای تەکنیکی کەلار بەڕێوەدەچێت “ئەندازیار :قادر سعدون ” سەرپەرشتی دەکات ماوەی (١٠) ڕۆژ دەخایەنێت.
لەلایەن ستافی بەشی ڕووپێوی و ژماریەک لە ئەندازیار لە یەکیتی ئەندازیارانی کەلار وانەی(پراکتیکی و تیۆری) بەفێرخوازان دەدرێت .