Back

سه‌رۆكى زانكۆ سه‌ردانى پاریزگارى نوى ى سلیمانى كرد

رۆژى چوار شه‌ممه ریكه‌وتى 28/01/2015 وه‌فدیكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلیمانى به ئاماده بونى پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.ئالان فه‌ریدون على ئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆ و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى زانكۆ كه پیكهاتبوو له سه‌رجه‌م راگرى كۆلیج و په‌یمانگاكان، سه‌ردانى به‌ریز (د.ئاسۆ فه‌ریدون على ئه‌مین) یانكرد له ته‌لارى پاریزگا به‌ مه‌به‌ستى پیرۆزبایى كردن له به‌ریزیان كه وه‌ك پاریزگارى نوى ى سلیمانى ده‌ست به كار بووه.

هه‌ر له‌ میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌دا باس له ره‌وشى خویندن كرا له سنورى پاریزگاى سلیمانى ئه‌و به‌ره‌و پیش چونانه‌ى كه‌ له بوارى خویندندا هاتۆته ئاراوه له پاریزگاكه. هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى چه‌ندین كۆلیج و به‌شى نوئ له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلیمانى و ئیمزا كردنى چه‌ند ریكه‌وتنامه‌یه‌كى لیك تیگه‌یشتن له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانى ده‌ره‌وه‌ بۆ خویندنى ماسته‌ر و دكتۆرا، كردنه‌وه‌ى خول و سیمینار له بواره جیاجیاكانى خویندنى بالادا.

دواتر تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و گیروگرفتانه‌ى كه هاتۆته پیش كه گرنگترینیان قه‌یرانى داراییه كه تا راده‌یه‌ك بۆته گرفت به هۆى نه‌بونى هۆلى خویندنى پیویست و تاقیگه‌ و به‌شى ناوخۆیى پیویست وهه‌ندیك پیداویستى تر بۆ سه‌رجه‌م كۆلیج و په‌یمانگاكان. له لاى خۆشیه‌وه‌ پاریزگارى نوى به‌لینى دا هاوكاریكى باشى زانكۆى پۆلى ته‌كنیكى سلیمانى بیت له پیناو چاره‌سه‌ر كردنى گشت كیشه‌كان دۆزینه‌وه‌ى ریگه چاره‌ى گونجاو بۆیان، له كۆتایى دیداره‌كه‌دا شاندى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلیمانى هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ پاریزگارى نوى ى سلیمانى خواست و به‌لینى هاوكارى كردنى زیاترى هه‌ردولا دا.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile