Back

په‌یامی پیرۆزبایی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌یادی 29 ساڵه‌ی له‌دایك بوونی كوردستانی نوێدا

بەرێزان/ سەرنوسەر و كارمه‌ندان و ستافی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بابەت/ پیرۆزبایی سڵاوێكی گه‌رم… لە ساڵڕۆژی دەرچوونی ژمارە (سفر)ی رۆژنامەی ئازیزی کوردستانی نوێ، به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ ،پیرۆزبایەکی گەرم ئاڕاستەی به‌ڕێزتان و سەرجەم ڕۆژنامەنووس و کارمەندانتان دەکەین. کوردستانی نوێ وەک بەتەمەنترین ڕۆژنامەی ڕۆژانەی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ره‌ڕای ھەموو ئەو وێستگە و قۆناغە سەخت و دژوارانه‌ی كه‌ پیایدا تێپه‌ڕیوه‌ ، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ هه‌نگاوی گه‌وره‌تر ده‌نێت به‌ئاراسته‌ی فراوانتركردنی پێگه‌ی میدیایی و خزمه‌تكردنی دۆزی ڕه‌وای میلله‌ته‌كه‌مان . ڕۆژنامه‌كه‌تان داهێنان و ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی به‌رهه‌م هێناوه‌ کە ھەمیشە جێی گرنگی و بایەخی رەوانشاد ( مام جەلال) بوون، لەگەڵ ئەوەی زمانحالی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه‌، بەڵام توانیویەتی ببێتە میمبه‌رێكی ئازاد بۆ ڕۆژنامەنوسان و ده‌ربڕینی ڕاو بۆچونه‌كانیان.وه‌ به‌شاهیدی گشت لایه‌ك كورستانی نوێ چەندین كه‌ڵه‌نوسه‌ری دیاری لە بواری رۆژنامەوانی پێگەیاندووە و بوونەتە قەلەمێكی بەھرەمەند و دییار. یه‌كێكیش بوون له‌و ده‌زگایانه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ پشتیوان و گرنگیپێده‌ری پرۆسه‌ی خوێندن وپه‌روه‌رده‌و زانكۆ بوون و به‌رده‌وام به‌بێ سانسۆر پاڵپشتی هه‌ر جۆره‌ كارێك بوون كه‌ خزمه‌تی به‌ پرۆسه‌ی خوێندن و مامۆستایان و خوێندكاران كردبێت. دووباره‌ یادی 29 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی كوردستانی نوێ له‌ئێوه‌و له‌خۆمان و له‌ نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان و خوێنه‌ران پیرۆزده‌كه‌ین و ده‌خوازین وه‌ك هه‌میشه‌ له‌لوتكه‌دابن. له‌گه‌ڵ ڕێزدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی 12-1-2021  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile