به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى خوێندنى بالا وه به نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له لایه‌ن پرۆفیسۆر د.پۆلا خانه‌قا یاداشتنامه‌ى لێك تێگه‌شتن له نێوان زانكۆى Göttingen و زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له ئه‌لمانیا واژۆكرا
وه‌زیرى خوێندنى بالا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌ڕێز ( د.یوسف گۆران ) له میانه‌ى سه‌ردانێكیدا بۆ ولاتى ئه‌ڵمانیا و به یاوه‌رى به‌ڕێز ( پرۆفیسۆر د.پۆلا خانه‌قا ) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى سه‌ردانى زانكۆى Georg-August-Universität Göttingen و ده‌زگاى توێژینه‌وه‌ى Max Planck یان كرد. له میانه‌ى ئه‌م سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز ( د.یوسف گۆران) له لایه‌ن Prof. Dr. Ulrike Beisiegel سه‌رۆكى زانكۆى Göttingen پێشوازى گه‌رمى لێكرا وه ئاماده‌یی خۆى پشاندا بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى زانستى و توێژینه‌وه له نێوان زانكۆكه‌یان و زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان , هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕى بۆ وه‌رگرتنى خوێندكارانى ماسته‌ر و دكتۆرا ى كوردستان له گشت به‌شه جیوازه‌كان و درێژه‌دان به خوێندن به بێ به‌رامبه‌ر و به زمانى ئینگلیزى. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زیرى خوێندنى بالا له لایه‌ن هه‌شت (8) ڕاگرایه‌تییه‌وه پێشوازى لێكرا له شوێنى جیاجیا و به پێ ى تایبه‌تمه‌ندى كۆلێجه‌كان گفتوگۆى چڕ ئه‌نجامدرا بۆ وه‌رگرتنى خوێندكارانى كورد وه بۆ ئاڵگۆڕى مامۆستایان و ستاف بۆ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى زانستى هاوبه‌ش , له لاى خۆشیانه‌وه سه‌رجه‌م ڕاگرایهتییهكان ئاماده‌گى خۆیان پشان دا بۆ هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ دام و ده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالا و توێژینه‌وه‌ى زانستى كوردستان بۆ وه‌رگرتنى خوێندكارانى ماسته‌ر و دكتۆرا. هه‌روه‌ها ده‌زگاى به‌ناوبانگى Max Planck ى ئه‌ڵمانى بۆ توێژینه‌وه ئاماده‌یی خۆیان پشاندا- خوێندكارانمان كه توانا و ئاستى زانستی‌یان زۆر به‌رزه ده‌توانن وه‌ربگیرێن بۆ خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا له‌م ده‌زگایه‌دا. له كۆتاییدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز وه‌زیرى خوێندنى بالا و پرۆفیسۆر د.پۆلا خانه‌قا وه‌ك نوێنه‌رى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى یاداشتنامه‌ى لێك تێگه‌شتن MoU له نێوان زانكۆى Georg-August-Universität Göttingen و زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى SPU واژۆكرا وه وه‌زیرى خوێندنى بالا گه‌شبینى خۆى ده‌ربڕى به واژۆكردنى ئه‌م یاداشتنامه‌یه.