سیمنارێكی تایبەت بە ” نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردن ” بەڕێوەچوو
به ههماههنگی بهڕێوهبهرایهتی راگهیاندن و چالاكییهكان لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سیمینارێكی لەسەر نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی رێكخست.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2021/1/10 لەلایەن ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەئامادەبوونی نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، سیمیناری تایبەت بە ” نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران 2021 ” لە هۆڵی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو، لە سەرەتای سیمینارەكەدا ئامانج عەزیز كەریم بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئامانج و گرنگی سیمینارەكەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو لە هۆشیاركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگە و خۆتۆماركردن بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا.
لە بەشێكی دیكەی سیمینارەكەدا هەریەك لە ( ئالان خالید رەشید، لانە خزر ئەكبەر ) لە بەشی راهێنانی ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رۆڵی ناوەندەكانی تۆماركردنی بایۆمەتری دەنگدەران و ئەو رێنماییانەی پێویستن لەسەر هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بۆ نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی خستەڕوو.
لێدوانی تایبەتی ئامانج عەزیز كەریم بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ سایتی زانكۆمان: