له دوایین ڕانكینگی دەزگاى webometrics ى جیهانى، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌نێو زانكۆ پێشكهوتووهكاندایه
له دوایین ڕانكینگی دەزگاى webometrics ى جیهانى، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌نێو زانكۆ پێشكهوتووهكاندایه
نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری ڕانکى زانکۆ( م.جمال کاک برا) پێ ى ڕاگەیاندین کە دەزگاى webometrics ى جیهانى راگەیاندنی دوایین ڕانکی زانکۆکانى جیهان کە عێراق و کوردستانیش لە خۆدەگرێت بۆ مانگی (١) ى ٢٠٢١ لە سەر ئاستی سایتەیشنى گوگل سکۆلەر Google Scholar Citations ڕاگەیاند كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه به ئاراسته‌ی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی زانستی له‌نێو زانكۆكانی هه‌رێم و عێراق و جیهاندا
ئەمەش کاریگەرى راستەوخۆی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دەردەخات لە رووى گەشەى توێژینەوەى زانستی: له‌نێوان زیاتر لە ١١٣ زانکۆ لە عێراقدا تەنها ٣٠ زانکۆ لە رانکی گوگل سکۆلەر ناویان هەیە و یەکێک لەو زانکۆیانە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیه ، وە لەسەر ئاستی زانکۆکانى کوردستان کە ٢٩ زانکۆ هەیە لە هەرێم لەو رانکینەدا تەنها ١١ زانکۆ ناویان هەیە و یەکێک لەو زانکۆیانەش زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیه.
له‌و باره‌یه‌وه پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانكۆ ووتی: پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك و توێژه‌ران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كه‌م كه بێ‌وچان شه‌ویان له‌سه‌ر ڕۆژ داناوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ره‌ڕای بێموچه‌یی و بارودۆخی ته‌ندروستی، هیوای خواست له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌موو سه‌ربازه وونهكانی زانكۆ ساڵ به‌ساڵ هه‌نگاوی گه‌وره‌و دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنین.
ناوى زانکۆکانى کوردستان / ژمارەى سایتەیشن
ناوى زانکۆکانی عێراق و هەرێمى کوردستان / ژمارەى سایتەیشن