زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دووكاری گرنگی میدیای لەبەرنامەدایە
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆكی زانكۆ بەئامادەبونی دكتۆر حەكیم عوسمان راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێری و مامۆستا هاونیاز سامی سەرۆك بەشی تەكنیكی میدیا پێشوازییان كرد لە میدیاكار و پێشكەشكاری كەناڵی العربیە منتهی رحمی و عمار شهاب لە ئەكادیمیایی فۆكس بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدانی میدیایی كە بە سەردانیك لە شاری سلێمانین. لەدیدارێكدا كە ژمارەیەك لەخوێنداكارانی بەشی تەكنیكی میدیا بەشداریان تێداكرد گفتوگۆیەكی بابەتیانە كرا سەبارەت بە پێش خستنی بواری ڕاگەیاندن لە ناوەندەكانی خوێندنداو ئاشناكردنی خوێندكارانی بەشەكانی ڕاگەیاندن لە هەریەك لە بەشی راگەیاندنی پەیمانگا وكۆلێجی تەكنیكی كارگێری سەبارەت بە گرنگی رۆڵی میدیا لە كۆمەڵگادا . لە كۆبونەوەكەدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئالان فەرەیدون علی ئەمین ئاماژەی بە دوو هەنگاوی نوێ كرد بۆ خزمەتكردن بەخوێندكاران و مامۆستایانی بەشەكانی ڕاگەیاندن لە پەیمانگا و كۆلێج كە بریتی یە لە ئەنجامدانی چالاكی میدیایی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و كردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان و خوێندكاران لەلایەن كەسانی شارەزا لە بوارەكانی ڕاگەیاندنداهەروەها وتیشی زانكۆكەمان گرنگی تەواو ئەدات بە بواری ڕاگەیاندن بۆگەشەپێدانی كۆمەڵگا .