په‌یامی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ ی 2021 وه
بەبۆنەی ھاتنی سەری ساڵی نوێی 2021 ی زاینییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی،له په‌یامێكدا گەرمترین پیرۆزبایی لە ھاووڵاتیانی کوردستان بە ھەموو پێکھاتەکانيیەوەو هه‌روه‌ها پیرۆزبایی تایبه‌ت ئاراسته‌ی مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ دەکات و ھیواخوازە ساڵی نوێ ساڵی پڕ لە خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیری بێت بۆ ھەموو لایەك ، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی 2021 به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه پیرۆزبایی گه‌رم ئاڕاسته‌ی ھاووڵاتیانی کوردستان ده‌كه‌ین، بەتایبه‌تی مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ و ھیواخوازین ساڵی نوێ ساڵی سه‌ركه‌وتن بێت به‌سه‌ر په‌تای كۆڤید 19و ساڵێكی پڕ لەخێرو خۆشی و ئارامی و سەقامگیری بێت بۆ ھەموولایەك.
پێویسته هه‌وڵ و تواناكان به‌گه‌ڕبخرێن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان و ساڵی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و چاره‌سه‌ری گشت كێشه داراییه‌كان بێت.
جارێكی دیكە ساڵی نوێ لەسەرجەم خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزده‌كه‌ین و هیوادارین ھەموولایەک تەندروست و سەرکەوتووبن.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان
31ی کانونی یەکەمی 2020