تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریكردنی ئاست و خولی فێركاری زمانی ئینگلیزی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا به‌ڕێوه‌چوو
له‌پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس له‌هه‌رێمی كوردستان ، تاقیكردنه‌وه‌كانی ئاستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا( ماسته‌رو دكتۆرا‌و نازناوی زانستی) ده‌ستیپێكرده‌وه.
به‌پێ ی ڕێنمایی و به‌رنامه‌و پلانێیكی داڕێژراو له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كانی زمانی ئینگلیزی له‌سه‌رجه‌م زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ئاسته‌كانی سه‌ره‌تاو ناوهندو به‌ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا ده‌ستی پێكرده‌وه، سه‌رجه‌م خوازیاران له‌زانكۆكانی ( زانکۆی سلێمانی + زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی + زانکۆی ڕاپەڕین + زانکۆی چەرمۆ + زانکۆی هەلەبجە + زانکۆی گەرمیان ) تاقیكردنه‌وه‌كان به‌شێوه‌ی ناوه‌ندی ئه‌نجامدرا له سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجامدا كه به‌گشتی ژماره‌یان 812 خوازیاربوو له‌و ژماره‌یه‌ش 85 خوازیاریان له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بوون.
به‌ڕه‌چاوكردنی ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان و له‌كه‌شێكی گونجاو‌دا، تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ئاستی ( Beginner و ئاستی Elementary و ئاستی Pre intermediate) به‌ڕێوه‌چوون.
مامۆستایان له سه‌نته‌ری زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان و چاو‌دێر له‌هه‌رسێ ڕۆژدا ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌بوه‌و پرۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهێنراو بڕیاریشه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌نجامه‌كان ڕابگه‌یه‌ندرێت.
-وا بڕیاره تاقیکردنەوەی ئاستی Intermediate لە پاش پشووەکانی کۆتایی ساڵ ئەنجام بدرێت.