زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ریكه‌وتن نامه‌ى لیك تیگه‌یشتن له گه‌ل هه‌ردوو زانكۆى (فاتح و سوله‌یمان شا) له توركیا ئیمزا ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى ره‌وتى زانستى رۆشنبیرى له نێوان هه‌رێمى كوردستانى عێراق و توركیا ,زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پرۆتۆكۆلى زانستى و رۆشنبیرى له‌گه‌ل دوو زانكۆ له استانبول\توركیا ئیمزا كرد.
له به‌روارى 8 و 9 \12\2014 به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د.ئالان فه‌ره‌یدون علی سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له میانه‌ى سه‌ردانێكى دا بۆ توركیا سه‌ردانى چه‌ند زانكۆیه‌كى توركیاى كرد. ئه‌مه‌ش له چوار چێوه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌دا دێت كه له به‌روارى 1\12\2014 له دواى میواندارى نوێنه‌رانى زانكۆى عیشق و كۆمپانیای روناكی صەلاح دینی ئەیوبی بۆ پەروەردەو فێركردن دێت كه بانگهێشتى سه‌رۆكى زانكۆیان كرد بۆ ولاتى توركیا به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى یاداشتى لیك تیگه‌یشتن له نێوان زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى هه‌ردوو زانكۆى فاتح و سوله‌یمان شا له شارى استانبول له توركیا.
له باره‌ى بایه‌خى ئه‌م سه‌ردانه‌وه به‌ڕێز د.ئالان سه‌رۆكى زانكۆ رایگه‌یاند كه زانكۆمان خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ل له‌گه‌ل هه‌ردوو به‌ڕێزان پرۆفیسۆر د. حسین ئیكیز سه‌رۆكى زانكۆى سوله‌یمان شا وه به‌ڕێز پرۆفیسۆر د.شریف علی تكیلان سه‌رۆكى زانكۆى فاتح له توركیا ریكه‌وتنى ئیمزا كرد كه تیایدا خوینكارانمان ده‌توانن له‌و زانكۆیانه بخوینن بۆ به‌ده‌ست هینانى بروانامه‌ى به‌كالۆریۆس وه هه‌روه‌ها سالانه زانكۆمان زماره‌یه‌ك كورسى خویندنى بۆ ته‌رخان ده‌كرێت له چوار چێوه‌ى پلانى مۆله‌تى خوێندندا بۆ ده‌ره‌وه‌ى ولات بۆ خویندنى بالا كه خویندكارانمان ده‌توانن له م زانكۆیانه وه‌ربگیرین و درێژه به خوێندن بده‌ن .
له درێژه‌ى وته‌كانیدا راشى گه‌یاند كه ریك كه‌وتنانامه‌كه له چه‌ندین برگه پێك هاتووه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى دوولایه‌نى له سه‌ره‌تاى سالى 2015 ده‌ست ده‌كه‌ین به جێ به‌جێ كردنى له وانه پرۆگرامى گۆرینه‌وه‌ى خویندكاران ,چالاكى توێژینه‌وه‌ى هاوبه‌ش,به‌شداریكردن له سیمینارات و كۆنفرانسى وه‌رزى سالانه‌ى هه‌ردولا,خولى راهێنانى كورت خایه‌ن چه‌ندین برگه‌ى تر
گه‌له‌رى فۆتۆى سه‌ردانى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ استانبول