Back

ئاگاداری و ڕێنمایی بۆ سەرجەم بەشداربووانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement test )

ئاگاداری و ڕێنمایی سەرجەم بەشداربووانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement test ) دەکەینەوە کە ناویان تۆمار کردووە لە سەنتەرەکانی شاری سلێمانی و ناویان هاتووە لەو لیستانەی خوارەوە ، 1/تاقیکردنەوەکە لە ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتی 21-12-2020 ئەنجام دەدرێت بەشداربووان کاژێر (10) ئامادەبن بۆ دۆزینەوەی ناوەکانیان و کاتژمێر (11) تاقیکردنەوەکە دەست پێدەکات کە ماوەی تاقیکردنەوەکە 2 کاژێر دەخایەنێت. 2/پێویستە بەشداربوو ناسنامەیەکی فەرمی وەك ( پاسپۆرت، ناسنامەی باری شارستانی ، کارتی نیشتیمانی، پێناسەی فەرمانبەری یان مامۆستای ) پێبێت. 3/لەکاتی تاقیکردنەوەی بەشی (Listening) هەر جۆرە دەنگ دروست کردنێک فیرخواز بێبەش دەکات لە تاقیکردنەوەکە و دوبارە لێنادرێتەوە. 4/ تاقیکردنەوەکان بەشێوەی ناوەندی دەکرێن کە سەنتەرەکانی سلێمانی لە ( زانکۆی سلێمانی) و سەنتەرەکانی هەولێر (زانکۆی سەلاحەدین)،,سەنتەرەکانی دهۆک لە زانکۆی (دهۆک ) دەبێت بۆیە سەرجەم فێرخوازانی ( سەنتەری زمانی زانکۆی سلێمانی + سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی + سەنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین + سەنتەری زمانی زانکۆی چەرمۆ +سەنتەری زمانی زانکۆی هەلەبجە + سەنتەی زمانی زانکۆی گەرمیان ) لە زانکۆی سلێمانی دەبێت لە کەمپی نوێ زانکۆمان لە قلیاسان لە کۆلێجی ئەندازیاری دەبێت . 5/ هیچ ڕوونکردنەوەیەك لەلایەن چاودێرانی هۆڵەکەوە نادرێت و پرسیارکردن لە چاودێران سەبارەت بە پرسیارەکان ڕێگە پێدراو نییە لەبەر ئەوەی تێگەشتن لە پرسیارەکە بەشێکی هەڵسەنگاندنەکەیە. 6/گزیکردن بەشداربوان بێ بەش دەکات لە تاقیکردنەوەکە . 7/چونەدەرەوە لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە پێدراو نییە. 8/مۆبایل بە هیچ شێوەیەك ڕێگە پێدراو نییە بهێنرێتە هۆڵی تاقیکردنەوە. 9/ تکایە سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوەی لەگەڵ خۆتان بهێنن بۆ ئەوەی کەمترین بەرکەوتن هەبێت لەگەڵ بەشداربووانی تر و پێویستە بەشداربووان ڕێکارە تەندروستییەکان پەیڕەو بکەن و مەرجە دەمامک بەکاربێنن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile