Back

زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى 6016 خوێندكار بۆ ئه‌مساڵى خوێندن وه‌رده‌گرێت

زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى 6016 خوێندكار وه‌رده‌گرێت.

زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ ساڵى خوێندنى 2014-2015 ژماره‌ى خوێندكارانى وه‌رگیراو له‌ كۆلێج و په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ رێژه‌ى 120 % له‌ سه‌دا سه‌د و بیست بووه‌، به‌و پێیه‌ى 538خوێندكار له‌ كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كان و 5478 خوێندكارى دیكه‌ له‌ په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كانى زانكۆ وه‌رگیراون .كه‌ كۆى گشتى خوێندكارانى وه‌رگیراو بریتیه‌ له‌ 6016خوێندكار. به‌رێوبه‌رى تۆمارگاى گشتى زانكۆ مامۆستا (به‌ختیار عوبید) ئه‌وه‌ى راگه‌یاند ” ساڵى رابردوو 5637 خوێندكار له‌ زانكۆكه‌مان وه‌رگیراون كه‌ به‌راورد به‌ ئه‌م ساڵى خوێندن رێژه‌كه‌ زۆر زیادى كردوه‌ و جگه‌ له‌ 1596 خوێندكارى دیكه‌ به‌هۆى كه‌مى هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵه‌ له‌ كاتى پركردنه‌وه‌ى زانكۆ لاین دا ناویان نه‌هاتۆته‌وه‌ كه‌ دواتر له‌ لایه‌ن زانكۆ لاین ه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێنه‌وه‌ له‌و رێژه‌یه‌ش ژماره‌یه‌كى به‌ر زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كه‌وێت رێژه‌ى وه‌رگرتنیش بۆ ساڵى خوێندنى 2014-2015 ده‌گاته‌80,36 %.

جێى ئاماژه‌یه‌ پێشتر وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا رایگه‌یاندبوو كه‌ بۆ ئه‌مساڵى خوێندن 32249 خوێندكار له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان وه‌رگیراون و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 13000خوێندكارى ساڵى 2012-2013 وه‌ هه‌روه‌ها 40208خوێندكار له‌ ده‌رچوانى ساڵى 2013-2014 وه‌رگیراون.جگه‌ له‌وه‌ى زانكۆو په‌یمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچوانى ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرن له‌ هه‌مانكاتدا رێژه‌یه‌ك له‌ ئاماده‌یه‌ پیشه‌كان وه‌رده‌گریرێن.به‌رێوه‌به‌رى تۆمارگاى گشتى ئه‌وه‌شى راگه‌یاندن “بۆ ئه‌مساڵى خوێندن به‌ ته‌نها له‌ زانكۆكه‌مان سیسته‌مى پارالیل جێبه‌جێده‌كرێت به‌مه‌ش خوێندكاران ده‌توانن سودمه‌ند بن له‌و سیسته‌مه‌ كه‌ ماوه‌ چه‌ند سالێكه‌ له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئه‌زمون كراوه‌. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا به‌روارى 13/12/2014 وه‌ك یه‌كه‌م رۆژى ده‌وامى خوێندنى خوێندكارانى قۆناغى یه‌كه‌م دیاریكرد.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile