
کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی پێداویستی تاقیگەیی بۆ پەیمانگای تەکنیکی کەلار دابین دەکات
بەمەبەستی گرنگیدان بە ئاستی زانست و فێرکردن لە پەیمانگای تەکنیکی کەلاری سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشێوازێکی زانستیانەی سەردەم و دروستکردنی هەماهەنگی، دوابەدوای چەندین سەردان و پەیوەندی بەردەوام لەلایەن (سرمد سلێمان محمد ) مامۆستا لە بەشی پەرستاری لەگەڵ کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی، ئەمرۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٥-١٢-٢٠٢٠ کۆمپانیای ناوبراو بههاوكاری بهڕێوهبهرایهتی تهندروستی و سهلامهتی له سهرۆكایهتی زانكۆ، کۆمەڵێک پێداویستی تاقیگەیی (أسس تمريض)ی بۆ بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کەلار دابین کرد کە بریتی بوون لە چەند بوکەڵەیەک بە ھەموو پێداویستیەکانیەوە و چەند پارچەیەک لە ئەندامەکانی لەش (دروستکراو) ئەمڕۆش لەلایەن تیمێکی تایبەتی کۆمپانیای گازپڕومی ڕوسی دەست کرا بە ڕێکخستن و دانانی لە تاقیگەی بەشەکە ، کەرەستەکان گرنگن لە پێگەیاندن و ئاشناکردنی خوێندکاران بەشێوازی کرداری (عملی) و فێردەکرێن لەسەر ئەندامەکانی لەش .
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کەلار سوپاس و پێزانینی تایبەت ئاراستەیکۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەکات کە ئەو دیارییەیان بەخشی بە پەیمانگاکە و سوپاسی ھەوڵ وماندبوونی (م.سرمد سلێمان محمد) دەکەن.