Back

هەردوو زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رێكەوتنێكی لێكتێگەشتن ئیمزا دەكەن

بەئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی هەردوو زانكۆ لە بینای سەرۆكایەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە قڕگە،پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەردكتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆكی زانكۆی گەشە پێدانی مرۆیی یاداشتێكی لێگەیشتنی 5 خاڵییان ئیمزاكرد كە خۆی لە بوارەكانی ئاڵوگۆری زانستی وەرگرتنی خوێندكارانی پەیمانگاكان و ئەنجام دانی سیمینارو سود وەرگرتن لەتوانا ئەكادیمی و پسپۆرییەكانی هەردوولا دەبینێتەوە لەگەڵ گەشەپێدانی زیاتر بەبواری خوێندنی باڵا لەنێوان هەردوو زانكۆ ،لەو بارەیەوە ولەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی دا هەریەك لە سەرۆكانی زانكۆ تیشكیان خستە سەر گرنگی ئەنجامدانی رێكەوتنی هاوبەش لە گەڵ كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت بۆیە دكتۆر ئالان رایگەیاند ئومێد دەوارین ئەم هەنگاوە قۆناخی تریشی بەدوادابێ بۆ بەستن وئەنجام دانی رێكەوتنی هاوبەش لەگەڵ سەرجەم زانكۆكانی تر لەژێرچەتری وەزارەتی خوێندنی باڵادا.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile