
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ماوه‌ی چوار ڕۆژی كرده پشوو بۆ خوێندكاران
بەمەبەستی پاراستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و و فه‌راهه‌مكردنی كەشێكی ئارام، له پاش كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8 ی كانونی یه‌كه‌می 2020 به‌ڕێوه‌چوو ، وه پاڵپشت به بڕیاری لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانی بڕیاردرا به :
ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان ، له سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 9 ی كانونی یه‌كه‌می 2020 تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 13ی كانونی یه‌كه‌می 2020.
بە هیوای سەلامەتی بۆ هه‌موو لایه‌ك.