
دوو وێبیناری نێودەوڵەتی هاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تۆڕی نههرهین بهڕێوەچوو
لە بەرواری ٣٠/١١/٢٠٢٠ دا، سێیەم وێبینار لە ژێر ناونیشانی “پێشەکییەک لەسەر فۆتۆگرامتری و لەیزەر سکانینگ”، بهئامادهبوونی ٨٩ بهشداربوو له كۆی ٢٢ زانكۆ و پهیمانگا وڕێکخراو ودهزگای حوكمی و ناحوكمی له ٣ وڵاتی عێراق و بەریتانیا و یەمەن بهڕێوهچوو. هەروەها لە بەرواری ١/١٢/٢٠٢٠ دا، چوارەم وێبینار لە ژێر ناونیشانی “بەکارهێنانی لەیزەر سکانینگ بۆ ڕزگارکردنی قەڵای فۆرت کۆنگەر”، بهئامادهبوونی ٧٩ بهشداربوو له كۆی ٢٠ زانكۆ و پهیمانگا وڕێکخراو ودهزگای حوكمی و ناحوكمی له ٣ وڵاتی عێراق و بەریتانیا و یەمەن بهڕێوهچوو.
دوو وێبینارەکە لەلایەن پ.د. ریچارد لیڤی ەوە، کە پرۆفیسۆری خانەنشینبووی فەخریە لە سکوڵی تەلارسازی و پلانسازی و لاندسکەیپەوە لە زانکۆی کالگەری، پێشکەش کران.
لەمیانەی دوو وێبینارەکەدا، پڕۆفیسۆر لیڤی پێشەکییەکی لەسەر فۆتۆگرامتری و لەیزەر سکانینگ پێشکەشکرد، کە یەکێکە لەو تەکنیکانەی بۆ دروستکردنەوەی سریدی مۆدێڵین بەکاردێت. هەروەها باسی فۆتۆگرامتری و لەیزەر سکانینگ و جۆرەکانی کرد لەگەڵ مێژوو و شێوازی بەکارهێنانیان لە بوار و پسپۆڕی جیاوازدا بە چەندین نموونە.
شایەنی باسە کە ئەم وێبینارە نێودەڵەتیانە بەشێکە لە زنجیرە وێبینارێکی پڕۆگرامێکی ڕاهێنانی باوەڕپێکرای هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کلتووری دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەین کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لە لایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەڕیتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.