
ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان به‌ڕووی خوێندكاران‌دا ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌سازی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن و گرتنه‌به‌ری ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، پێداویستییه پزیشكی و خۆپارێزییه‌كان بۆ به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆ دابینكرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1 ی كانونی یه‌كه‌می 2020 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، پێداویستی پزیشكی و خۆپارێزی كه پێكهاتبوون له ( ده‌مامك، جێڵ، ماده‌ی ڕشاندن) بۆ سه‌رجه‌م به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆ دابینكرا .
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕیاریداوه ده‌ست به‌خوێندنی ناو كه‌مپه‌س بكرێته‌وه و بهشهناوخۆییهكانیش به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی خوێندكاران بكرێته‌وه تا خوێندنی ئه‌مساڵ 2020-2021 له‌وه زیاتر دوانه‌كه‌وێت.
سه‌رجه‌م ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه دابه‌شكرا به‌سه‌ر به‌شه‌ناوخۆیی كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌سه‌ر بودجه‌ی زانكۆ دابینكراوه.