ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندازیارانى لێهاتوی زانکۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى سیسته‌مى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له تاسه ده‌ستكرده‌كان داده‌هێنن
زۆر بونى تاسه دروستكراوه‌كانى سه‌ر شه‌قامه‌كانى شارى سلێمانى هانده‌رێك بوو بۆ تیمێك له ئه‌ندازیارانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بۆ داهێنانى سیسته‌مێك بۆ به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى پاك وهه‌رزان بۆ سوود وه‌رگرتن له كارپێكردنى ئاماژه‌كانى هاتوچۆ و ده‌ستكه‌وتنى ئامارى گرنگ له‌سه‌ر هاتوچۆ كه‌ده‌كرێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆ وشاره‌وانى په‌ره‌ی پێبدرێت و سودى لێ وه‌ربگیرێت.
یه‌كێك له‌و ئه‌ندازیاره لێهاتوانه به‌ڕێز (ئه‌ندازیار احمد) كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له یه‌كێك له زانكۆكانى مالیزیا و مامۆستایه له‌به‌شى به‌رهه‌مهێنان و و كانزاكان ده‌یوت، بیرۆكه‌ى ئه‌م داهێنانه له ئه‌نجامى بێزاربون له‌بونى ئه‌م تاسه ده‌ستكردانه بو, كه هه‌رچه‌نده بونى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان زۆر گرنگه به‌ڵام بێگومان شۆفیران بێزار ده‌كات بۆیه به‌باشم زانى ئه‌و تاسانه ببێته مایه‌ى داهێنانى سودێكى گرنگى تر كه خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگا بگه‌ێنێت .
ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د كورتكراوه‌ى داهێنانه‌كه‌ى به م شێوه پێناسه‌كرد( گۆڕینى جوڵه‌ى له‌رین(الترددات النبضیە) له‌ئه‌نجامى هاتوچۆى ئۆتۆمبیله‌كان به‌سه‌ر تاسه دروستكراوه‌كان بۆ جوڵه‌یه‌كى به‌رده‌وام به‌كارده‌هێنرێت له‌ئیشپێكردنى (جه‌نه‌ره‌یته‌رێكى) به‌رهه‌مهێنێكى بچوكى كاره‌با بۆ ده‌ستكه‌وتنى ووزه، ده‌كرێت ئه‌و كاره‌بایه‌ى كه له‌م سیسته‌مه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به‌كاربهێنرێت بۆ شه‌حنكردنى پاتریه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى وزه كه ده‌به‌سترێته‌وه DC بۆ ته‌زوى نۆره‌كى (التیار المتناوب) AC به‌رده‌وام (التیار المستمر) بۆ گۆڕینى ته‌زوى ڕیفلێكته‌رێك (عاكسێك).
هه‌روه‌ها ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه كرد كه پشتگیرى و گه‌رم و گوڕى هه‌ردوو ئه‌ندازیار ( دارا جمال و شاد نه‌به‌ز) له دروست كردنى نمونه‌یه‌ك بۆ ئه‌م سیستمه سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایی ئێستاى هه‌رێم، به‌ڵام سوربون له گواستنه‌وه‌ى ئه‌م بیرۆكه‌یه بۆ بارى كردارى به‌دابین كردنى ئه‌و شتومه‌كانه‌و مه‌تیریه‌ڵانه‌ى كه په‌یدا ده‌كرێ له بازاڕى ناوخۆیی بۆ دروستكردنى سیسته‌مه‌كه به تایبه‌تى شوێنى كردنه‌وه‌و پارچه كردنى ئۆتۆمبیله‌كان،جگه له‌وه‌ش ئه‌م دوو به‌ڕێزه ته‌نانه‌ت له‌گیرفانى خۆیان نزیكه‌ى 300000 سێسه‌د هه‌زار دیناریان خه‌رج كردوه بۆ دروستكردنى سیسته‌مه‌كه وبه‌كردار كردنى بیرۆكه‌كه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به و بابه‌ته سه‌رۆكى به‌شى به‌رهه‌م هێنان و كانزاكان له كۆلێژى ته‌كنیكى(دكتۆر باسم دزه‌یی) به‌نیازن بانگهێشتى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن بۆ بینینى سیسته‌مه‌كه‌و زانیارى ته‌واو له‌سه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ئامرازێكى به‌سود و كه‌ڵكى لی وه‌ربگیرێت ، هه‌روه‌ها داوا بكات له كه‌رتى كاركردن و به‌رهه‌مهێنان له پارێزگا كه هه‌وڵبده‌ن ئه‌زمو,ن و تواناى ستافى به‌شى به‌رهه‌مهێنان و كانزاكان به‌تایبه‌تى و توانا كانى تر له زانكۆى پۆلیته‌كنیك به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌هه‌ند وه‌ربگر ن و به‌كارى بهێنن بۆ خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵگا .