
گرێبەستی پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌گه‌ڵ تۆڕی نەهرەینی بەڕیتانی واژۆكرا
له درێژه‌ی ڕێككه‌وتن و كاری هاوبه‌شی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌گه‌ڵ زانكۆ‌و دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كانی جیهان ، ئه‌مڕۆ 17 ی تشرینی دووه‌می 2020 له‌په‌راوێزی مه‌راسیم و چالاكییه‌كانی یادی 236 ڕۆژی سلێمانی كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی/سەنتەری توێژینەوەی كه‌له‌پووری كولتووری دیجیتاڵی پێ هه‌ستابوو، مەراسیمی ئیمزاکردنی گرێبەستی پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی سەنتەرەکە بۆ تۆڕی نەهرەینی بەڕیتانی بەهاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆکانی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانیا و زانکۆی قادسیە لەعێراق بەڕێوەچوو كه پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی واژۆی له‌سه‌ر كرد و پیرۆزبایی گه‌یانده سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كان و هیوای خواست كاری باش و داهێنانی نوێ به‌هۆی ئه‌م گرێبه‌سته‌وه بێته ئاراوه.
گرێبه‌سته‌كه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌شی زانستی و كه‌له‌پوری كلتورییه له‌بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا.