
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، ڕۆژی سلێمانی به‌چه‌ند چالاكییه‌ك پیرۆزكرد
له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی/سەنتەری توێژینەوەی كه‌له‌پووری كولتووری دیجیتاڵی، له یادی 236 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانیدا مه‌راسیمێكی قه‌شه‌نگی له بینای سه‌رای سلێمانیدا به‌ڕێوه‌برد.
له ههماههنگیهكدا و بە گرتنەبەری ڕێکارە تەندروستییەکان، سەنتەری توێژینەوەی كه‌له‌پووری كولتووری دیجیتاڵی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری میللی كوردستان، سەنتەری بابان، ماڵی كولتووری سۆفی كه‌ریم سەڕاج، ڕادیۆی میللی گەڕیان، و سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری سه‌را دا بۆنەیەکی کولتووری لەژێر ناوی “سلێمانی شاری ژیانەوە” مه‌راسیمێك و چه‌ند چالاكییه‌كی جۆراوجۆری كلتوری و كه‌له‌پوری به‌ڕێوه‌چوو.
له چالاكییه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17 ی تشرینی دووه‌می 2020 به‌ڕێوه‌چوو ، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و ژماره‌یه‌ك له ڕۆشنبیران و كه‌سایه‌تییه‌كانی شاری سلێمانی ئاماده‌ی بوون، سه‌ره‌تا چه‌ند ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی كوردستان به‌بێ ده‌نگی وه‌ستان و لهمهراسیمێكدا د. ڕۆژین كمال محمدامین سه‌رۆكی سەنتەری توێژینەوەی كه‌له‌پووری كولتووری دیجیتاڵی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ووته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد و ڕایگه‌یاند كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی یادی شاری شاران شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌و ڕاگرتنی ئه‌و ڕۆژه پرۆزه‌ی به‌گرنگ زانی ، هه‌روه‌ها دوپاتی كرده‌وه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه ئه‌مساڵ چالاكییه‌كان سنوردار كراون ئه‌گینا پرۆگرامی گه‌وره‌تر له‌كارو به‌رنامه‌ی زانكۆدا هه‌بوو كه ئه‌نجامی بدات.
پاشان پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ووته‌یه‌كیدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی و ئاماده‌بووانكرد و هه‌روه‌ها سوپاسی ڕێكخه‌رانی مه‌راسیم و چالاكییه‌كه‌ی كرد و دوپاتی كرده‌وه هه‌رچی بۆ یادی شاری سلێمانی بكرێت هێشتا كه‌مه‌و به‌رز ڕاگرتن و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م یاده ئه‌ركی هه‌موو دڵسۆزانی سلێمانییه. ڕایگه‌یاند كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت ساڵانه له‌م یاده پیرۆزه‌دا كار‌و چالاكی هه‌مه‌ڕه‌نگ به‌تایبه‌تی له‌بواری كه‌له‌پوری كلتوری دا ساز بكات و ئه‌و ڕۆژه به شكۆداری یاد بكاته‌وه. له‌كۆتایی ووته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سڵاوی خۆی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تییانه كرد كه ده‌ستیان له‌بونیادنان و دروستكردن و بوگهوره هێشتنه‌وه‌ی شاری سلێمانیدا هه‌بووه‌و هیوای خواست ساڵ به‌ساڵ شاری سلێمانی له‌گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتردا بێت و به‌رده‌وام ناوی به‌دره‌وشاوه‌یی له‌نێو ئاسمانی شاره دێرینه‌كان و داهێنه‌راندا بمێنێته‌وه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌ریه‌ك له جه‌زای ساز له‌كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری میللی كوردستان و دێرین بابان له سه‌نته‌ری بابان و ئه‌كرم عوسمان له ماڵی سۆفی كه‌ریم و محمد پاكژ له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری سه‌راو نوێنه‌ری گروپی كاری ده‌ستی خانمان ووته‌ی خۆیان پێشكه‌شكرد.
چالاكییه‌كانی ڕۆژی سلێمانی بریتی بوون له پێشانگای كاری ده‌ستی خانمان و گۆرانی و موزیك و نمایشی پرۆژه‌ی گوڵه‌باخ و نمایشی پرۆژه‌ی سه‌را بدوێنه كه تیایدا (مێژوو و چیرۆکەکانی سلێمانی ده‌گێرێته‌وه لە زاری شایەتحاڵ و کەسایەتییە مێژووییەکان خۆیان) و هه‌روه‌ها تابلۆی سلێمانی لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێت و پێشكه‌شكردنی خواردنی كوردهواری.
د. ڕۆژین كمال محمدامین سه‌رۆكی سەنتەری توێژینەوەی كه‌له‌پووری كولتووری دیجیتاڵی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی له‌سه‌ر چالاكییه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه بۆ سایتی زانكۆ دوا: