Back

خوێندكارانى په‌یمانگاى ته‌كنیكى دوكان به‌ ئاستێكی به‌رزه‌وه‌ به‌شداری چالاكی زانستی په‌یمانگاكه‌یان كردووه

خوێندكارانى په‌یمانگاى ته‌كنیكى دوكان به‌ دروستكردنى چه‌ند ئامێرێكى ئه‌لكترۆنى به‌شداریی له‌ چالاكییه‌كى ساڵانه‌ى په‌یمانگاكه‌ ده‌كه‌ن.

به‌سه‌رپه‌رشتى د. خالید مه‌حمود ئیسماعیل یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى بۆ كاروبارى خوێندكاران و د. كازم فه‌ره‌ج عارف راگرى په‌یمانگاى ته‌كنیكى دوكان، له‌به‌رواری 21/5/2015 به‌شی ئه‌لیكترۆنی په‌یمانگاكه‌ چالاكى ساڵانه‌ى خوێندكارانى رێكخست، كه‌ چالاكییه‌كان خۆى له‌دوو به‌ش ده‌بینیه‌وه‌، به‌شی یه‌كه‌م له‌ژێر ناونیشانی (Renewable Energy) به‌واتاى (وزه‌ نوێبووه‌كان) له‌سیمپۆزیۆمێكی زانستی پێكهاتبوو، كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایان (ڕێبوار عمر و هۆگر جه‌وهه‌ر) ئاماده‌كرابوو كه‌ مامۆستان له‌زانكۆی سلێمانی به‌شی ئه‌ندازیاری كاره‌با، به‌شی دووه‌می چالاكییه‌كان پێكهاتبوو له‌نمایشكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌لایه‌ن خوێندكارانی قۆناغی دووه‌مه‌وه‌ ئاماده‌كرابوون, كه‌ بریتى بوو له‌نمایشكردنى چه‌ند ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی كه‌ له‌م ڕۆژگاره‌داو له‌جیهاندا به‌گشتى به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه‌.

ئه‌نجامدان و رێكخستنى ئه‌م چالاكییانه‌ش ئاماژه‌ن بۆ ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ زۆره‌ى مامۆستایان به‌مه‌ستى زیاتر پێشخستنى پرۆسه‌ى خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى خوێندكاران له‌ بواره‌كانى خوێندندا، له‌لایه‌كى تره‌وه‌ پێشكه‌وتنى زانكۆى پۆلیته‌كنیكی سلێمانى به‌دوو پله‌ له‌ ریزبه‌ندى نوێى ئه‌مساڵى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ به‌رچاوه‌ى ئاستى خوێندكاران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ به‌شداریبووانیان له‌ چالاكییه‌كان و ئاماده‌كردنى توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ بواره‌كانى دیكه‌دا.

سه‌رۆكایه‌تى زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى ساڵانه‌ به‌مه‌به‌ستى دیاریكردنى ئامانجى خوێندن‌و پسپۆڕیی خوێندكاران چه‌ند چالاكییه‌ك بۆ نمایشكردنى تواناى خوێنكاره‌كان رێكده‌خات

This shortcode LP Profile only use on the page Profile