Back

دیبه‌یتی كاریگه‌رییه‌كانی میدیا له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا به‌ڕێوه‌چوو

به‌ئامانجی خستنه‌ڕووی زانست و زانیاری نوێ و شیكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌كان كه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌ژیانی ڕۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردییه‌وه‌ هه‌یه‌، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ڕێكخراوی دیبه‌یت ، دیدارێكیان له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی ڕێكخست. پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 له‌ هۆڵی سیمیناری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ سپۆنسه‌ری ده‌زگای مرۆیی مام و كۆمپانیای سه‌رگه‌ڵوو، هه‌ردوو زانكۆی پۆلیبته‌كنیكی سلێمانی و ڕێكخراوی دیبه‌یت ، دیدارێكیان بۆ (د.كاروان علی مامۆستای زانكۆو پسپۆر له‌ بواری میدیا، كاك احمد ڕه‌فیق ڕاگه‌یاندنكارو پێشكه‌شكار، د.فریشته‌ كه‌وه‌ ده‌رونناس) له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی میدیا له‌ كۆمه‌ڵگای كوردیدا ڕێكخست كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی بواری میدیا و مامۆستایان و خوێندكاران ئاماده‌بوون. سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كاره‌كه‌ ووتارێك له‌لایه‌ن پ.ی.د. دانا احمد مصطفی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی پێشكه‌شكراو به‌گرنگی زانی ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره‌ كارو چالاكییانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان زیاتر ئاشنابن به‌ كاریگه‌رییه‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی میدیا له‌سه‌ریان ، دوپاتی كرده‌وه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌موو كات ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌ك كه‌ سوودمه‌ند بێت به‌كۆمه‌ڵگای كوردی. پاشان له‌لایه‌ن حسن مه‌جید سه‌رۆكی ڕێكخراوی دیبه‌یت ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ئامانجی دیبه‌یته‌كه‌ی ڕونكرده‌وه‌و سوپاسی خۆی گه‌یانده‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ده‌زگای مرۆیی مام و كۆمپانیای سه‌رگه‌ڵوو كه‌ پێكه‌وه‌ پشتیوانی یه‌ك بوون له‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی دیبه‌یته‌كه‌دا. دواتی هه‌ریه‌كه‌ له‌ (د.كاروان علی مامۆستای زانكۆو پسپۆر له‌ بواری میدیا، كاك احمد ڕه‌فیق ڕاگه‌یاندنكارو پێشكه‌شكار، د.فریشته‌ كه‌وه‌ ده‌رونناس) بابه‌تە دیاریكراوه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر میدیا پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile