گفتوگۆی نامەی دکتۆرای خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری (2020/11/10) لەگەڵ جێ بەجێ کردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان و بەئامادەبوونی لیژنەی گفتوگۆ ، گفتوگۆی نامەی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا (ڕێبوار ملانبی ) لەبواری تەکنەلۆجیای زانیاری بەناونیشانی (Ensemble Learning Techniques for Stock Market Prediction) لەهۆڵی سیمیناری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە :
1-پ.د.ئاری علی محمد سەرۆکى لیژنە.پ.د.
2-سۆران ابوبکر سعید ئەندام وسەرپەرشتیار
3-پ.ی.د. سۆزان عبداللە محمد ئەندام
4- پ.ی.د. رغد زهیر یوسف ئەندام
5-پ.ی.د. نور غازی محمد ئەندام
6-پ.ی.د. نزار عبدالقادر علی ئەندام
7-پ.د.حمید و فوجیتا ئەندام و سەرپەرشتیار.
لەدوای گفتوگۆ ، نامەی دکتۆراکە بەپلەی زۆرباش پەسەند کرا.
ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک جوانترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (ڕێبوار ملانبی ) دەکات هیوای سەرکەوتن و پلەی زانستی بەرزتری بۆ دەخوازێت.