Back

زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى خولێكى زمانى ئینگلیزى ده‌كاته‌وه

به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ تاقیكردنه‌وه‌یان به‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ ناویان نووسى بوو بۆ به‌شداریكردن له‌ خولى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى زانكۆكه‌دا، ئاشكراشى ده‌كات كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا خولێكى دیكه‌ بۆ ئاره‌زوومه‌ندانى ئه‌و زمانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

هۆگر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى، به‌ سایتى زانكۆى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 6ى ئابى 2015، ئه‌و به‌شداربووانه‌ى ناویان نووسى بوو بۆ به‌شداریكردن له‌ خوله‌كانى زمانى ئینگلیزى له‌ زانكۆمان تاقیكردنه‌وه‌ى ئاسته‌كانیان ئه‌نجامدا.

وتیشى: “ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنى ئاستى ئه‌و كه‌سانه‌یه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌شدارى خوله‌كانمان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى بزانین له‌ چ ئاستێكدا به‌شدارییان پێبكه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: “تاقیكردنه‌وه‌كه‌ بریتى بوو له‌ بابه‌ته‌كانى “رێزمان، وشه‌كارى، گوێگرتن، خوێندنه‌وه‌، نووسین”.

به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا به‌ ده‌فته‌رى تاقیكردنه‌وه‌كاندا ده‌چینه‌وه‌ ‌و هه‌فته‌ى ئاینده‌ ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین ‌و به‌پێى ئاسته‌كان ده‌ست به‌ خوله‌كان ده‌كه‌ین”.

هۆگر محه‌مه‌د جه‌ختیشیكرده‌وه‌: “هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا خولێكى دیكه‌ش بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداریكردنى كردبێت ‌و ده‌رفه‌تى بۆ نه‌ڕه‌خسابێت، بۆ ئه‌م خوله‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى پێببه‌خشین”.

هـ. ك

This shortcode LP Profile only use on the page Profile