لەدرێژەی سەردانەکەیاندا بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سڵێمانی، لیژنەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراقی فیدراڵ بەمەبەستی دانپێدانان بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا حکومەتی عێراقەوە پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵیان بەسەرکردەوە .
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ / ١١ / ٢٠٢٠ پرۆفێسۆری یاریدەدەر د.ئەیوب خەسرەو نادر ڕاگری پەیمانگا و یاریدەدەری ڕاگر و سەرجەم سەرۆک بەشەکانی پەیمانگا و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگا پێشوازیانکرد لە ( حیدر عامر البغدادی ) سهرۆكی لیژنهی تایبهتی وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی حكومهتی عێراقی فیدراڵ و شاندی یاوەری، لە سەرەتای دانیشتنەکەدا ڕاگری پەیمانگا لەدوای بەخێرهاتنی وەفدەکە باسی لە سەرەتای دروستبوونی پەیمانگا کرد و چۆنیەتی خوێندن و بەرەوپێشچونی پەیمانگا و سەرجەم بەشەکان و ئەو گۆڕانکاریانەی خستەڕوو کە بەسەر پەیمانگادا ھاتوون.
دواتر لیژنەکە سەرجەم بەش و هۆبە و تاقیگە و ھۆڵەکانی خوێندن و بەشەناوخۆیەکانی پەیمانگایان بەسەر کردەوە و مامۆستایان و فەرمانبەران ڕوونکرنەوە و چۆنیەتی ئیشوکاری سەرجەم بەش و هۆبەکانی پەیمانگایان بە لیژنە گەیاند، دوای بەدواداچوونیان لیژنەکە دڵخۆشبوون بە ئاستی پەیمانگا تەنکیکی چەمچەماڵ.
جێگەی ئاماژەیە وەلەدرێژەی سەردانەکەیاندا وەفدەکە مۆنۆمێنتی ئەنفالیان لە پایتەختی شەهیدان وئەنفال بەسەرکردەوە و لەلایەن هابیل ئەحمەد بەڕێوبەری مۆنۆمێتی چەمچەماڵ پێشوازیکران و سەرجەم بەشەکانی مۆنۆمێنتەکە نیشاندان
شایەنی باسە چەندین کتێب کە لەسەر تاوانەکانی ئەنفال نووسراون لە نێویاندا ماستەرنامەی ڕاگری پەیمانگا کە لەسەر هەمانتاوان نووسراوە پێشکەش بە وەفدەکە کران.
[learn_press_profile]











