Back

ئاگاداری له‌ سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزیه‌وه‌!

• پێویستیت به‌ زمانى ئینگلیزیيه‌ بۆ خوێندنى ماسته‌ر‌و دكتۆرا؟ • خوازیاریت په‌ره‌ى زیاتر به‌ زمانى ئینگلیزى بده‌یت؟ ناونووسین بۆ كۆرسه‌كانى زمانى ئینگلیزى ده‌ستى پێكرد … سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزی زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ئاگادارى سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناوى خۆیان له‌ سه‌رنته‌ره‌كه‌مان تۆماركردووه یان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خوازیارن به‌شدارى بكه‌ن له‌ كۆرسه‌كانى تایبه‌ت به‌ توانستى زمانى ئینگلیزى بۆ مه‌به‌ستى خوێندنى باڵا یان كۆرسه‌كانى به‌هێزكردنى زمانى ئینگلیزى، ڕۆژى پێنج شه‌مه‌ كات ژمێر (10)ى به‌یانى ڕێكه‌وتى (6/8/2015) له‌ (هۆڵى پیره‌مێرد)ى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى ثؤليتةكنيكى سليَمانى ئاماده‌بن بۆ به‌شداریكردن له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى دیاریكردنى ئاستى زمان تاكو له‌ ئاستى شایسته‌ى خۆتان ده‌ست به‌ كۆرسه‌كانى زمانى ئینگلیزى بكه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌: – تاقیكردنه‌وه‌كه‌ پێكدێت له‌ (ڕێزمان،ووشه‌كارى،نووسین،گوێگرتن‌ وخوێندنه‌وه‌) – پێویسته‌ هه‌تا پێش ئه‌و به‌رواره‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێشوه‌خت ناوى خۆیان تۆمار كردووه‌ له‌سه‌نته‌ره‌كه‌مان یان ئه‌وانه‌ى كه‌ خوازیارن ناویان تۆماربكه‌ن سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كه‌مان بكه‌ن ڕۆژانى (یه‌ك شه‌مه‌ بۆ پێنج شه‌مه‌، كات: 8:30 به‌یانى بۆ 1:45ى پاش نیوه‌ڕۆ) بۆپڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى به‌شداریكردن‌ و پێدانى پاره‌ى كۆرسه‌كه‌ به‌ هۆبه‌ى ژمێریارى سه‌نته‌ر بۆ گرتنى شوێن. – له‌دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ى ئاست، هه‌رگروپه‌ى كه‌ هه‌مان ئاستیان بۆ ده‌ست نیشان ده‌كرێت به‌مه‌رجێك ژماره‌ى فێرخوازه‌كانى له‌نێوان (15-22) كه‌سدابێت ڕاسته‌وخۆ كۆرسه‌كه‌یان ده‌ستپێ ده‌كات. بۆ زانیارى زیاتر په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌ ته‌له‌فون: 07480190091 یان سه‌ردانى سه‌نته‌ر بكه‌ به‌ ناونیشانى: سلێمانى – قڕگه‌-شه‌قامى ورمێ-گه‌ڕه‌كى ماردین-327-كۆڵانى 76، ڕاسته‌وخۆ پشت به‌نزینخانه‌ى وڵات

زانیارى ده‌رباره‌ى كۆرسه‌كانى توانستى زمانى ئینگلیزى ئه‌م خوله‌ تایبه‌ته‌ به‌و فێرخوازانه‌ى كه‌خوازیارى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر‌ و دكتۆران تاكو ببێته‌ بناغه‌یه‌كى پته‌و بۆخوێندنى ئه‌كادیمیان له‌ ڕێى بره‌ودان به‌ سكیڵه‌ سه‌ره‌كى‌ و ئه‌كادیمیه‌كانى زمانى ئینگلیزى‌ و هه‌روه‌ها تایبه‌ته‌ به‌ هه‌موو ئه‌وفێرخوازانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت په‌ره‌ى زیاتر به‌ئاستى زمانى ئینگلیزی یان بده‌ن تاكو به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌وان‌ و گونجاو قسه‌ى پێ بكه‌ن‌ و تواناى نووسينيان بۆ مه‌به‌ستى گشتى‌ و ئه‌كادیمى بره‌و پێبده‌ن. – سه‌نته‌ر پشت ده‌به‌ستێت به‌نوێ ترین پرۆگرامى دامه‌زراوه‌ى په‌روه‌رده‌یى (Pearson)ى ساڵى (2015) بۆ خوێندنى كۆرسه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى سه‌ركه‌وتووترین ‌و به‌ناوبانگترینن له‌ په‌ره‌پێدانى زمانى ئینگلیزدا – كه‌مترین ته‌مه‌ن بۆخوێندنى كۆرس بریتیه ‌له‌: 18 ساڵ

– ئاسته‌كانى كۆرس/

دواى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى ئاست، فێرخواز به‌پێى ئه‌م كۆنمرانه‌ى خواره‌وه‌ ئاستى بۆ ده‌ست نیشان ده‌كرێت: · ئاستى یه‌كه‌م (16-30) · ئاستى دووه‌م (31-55) · ئاستى سێیه‌م (56-85) · ئاستى چواره‌م (86-100) – ڕۆژانى ده‌وام:

دوو ڕۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدابه‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌: · ئاستى یه‌كه‌م(دووشه‌مه‌ ‌و پێنجشه‌مه‌) · ئاستى دووه‌م (یه‌ك شه‌مه‌ ‌و چوارشه‌مه‌) · ئاستى سێیه‌م (دووشه‌مه‌ ‌و پێنجشه‌مه‌) · ئاستى چواره‌م (یه‌ك شه‌مه‌ ‌و چوارشه‌مه‌)

– كاته‌كانى ده‌وام: (به‌یانیان: 9ى به‌یانى بۆ 1ى پاش نیوه‌ڕ) – ماوه‌ى كۆرسه‌كه‌: 10 هه‌فته‌ (80 كاتژمێر بۆ هه‌ر ئاستێك)- – بڕى پاره‌ى خوله‌كه ‌بریتیه‌له‌

· (200.000) دووسه‌د هه‌زار دینار بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ى كه‌ میلاكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانین · (225.000) دووسه‌د و بیست ‌و پێنج هه‌زار دینار بۆ ده‌رچووى پۆلى دوانزه‌‌ و خوێندكارانى زانكۆو په‌یمانگاكانى هه‌رێم · (250.000) دووسه‌د ‌و په‌نجاهه‌زار دینار ئه‌و فێرخوازانه‌ى كه‌ فه‌رمانبه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن · (300.000) سێ سه‌د هه‌زاردینار بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ى كه‌ له‌ كه‌رتى تایبه‌تن

– بابه‌ته‌كانى كۆرس: (Listening and Speaking ,Reading and Writing,Grammar, Vocabulary,Pronunciation, Translation,) – كۆرسه‌كان له‌ لایه‌ن هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر‌و دكتۆرا ده‌وترێنه‌وه‌ كه‌ پسپۆر‌و به‌ئه‌زموونن له‌ ووتنه‌وه‌ى زمانى ئینگلیزیدا – بڕوانامه‌: پێویسته‌فێرخواز لانى كه‌م دوو ئاست واته‌ (160 كاتژمێر) به‌سه‌ركه‌وتوویى ته‌واو بكات به‌مه‌رجێك ئاستى چواره‌م له‌خۆ بگرێت تاكو بڕوانامه‌یه‌كى سه‌نته‌رى زمانى پێبدرێت كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستیه‌وه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌‌ و بۆ ماوه‌ى (4) ساڵ كارى پێده‌كرێت له‌ به‌روارى ده‌رچوونیه‌وه‌. تێبینى: له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌نته‌رمان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى سه‌ر به‌ سةرؤكايةتى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانیه‌‌ و به‌پێى ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو‌و توێژینه‌وه‌ى زانستی كارده‌كات،هه‌ر ڕێنماییه‌كى نوێ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ ده‌ربچێت، سه‌نته‌رمان پابه‌ند ده‌بێت پێوه‌ی.

به‌ڵگه‌نامه‌كانى پێویست بۆ خۆتۆماركردن: 1. دوو وێنه‌ى ڕه‌نگاوڕه‌نگ به‌ قه‌باره‌ى پاسپۆرت 2. كۆپییه‌كى ڕه‌نگاوڕه‌نگى پاسپۆرت 3. كۆپیه‌ك له‌ ناسنامه‌ى بارى شارستانى 4. پشتگیرى یان ناسنامه‌ى تایبه‌ت به‌ شوێنى كاره‌كه‌ى ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رى حكومى بێت 5. ناسنامه‌ یان پشتگیرى ئه‌گه‌ر خوێندكارى زانكۆ‌و په‌یمانگا یان قوتابى بێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سه‌نته‌رى زمانى ئینگلیزى

19\07\2015

This shortcode LP Profile only use on the page Profile