وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق سەردانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨_١١_٢٠٢٠ بەمەبەستی دانپێدانانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی عیراق سەردانی پەیمانگای تەکنیکی کەلاری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیان کرد و لەلایەن “پ.ی.د چیا محمەد حسن ” ڕاگری پەیمانگا و ئەندامانی ئەنجومەن و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە پێشوازییان لێکرا.
وەفدەکە بەسەرۆکایەتی ( حیدر عامر البغدادی ) سهرۆكی لیژنهی تایبهتی وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی حكومهتی عێراقی فیدراڵ و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە کۆمەڵێک کەسانی ئەکادیمی و مامۆستایانی زانکۆ و کەسانی لێهاتوو سەردانی پەیمانگای تەکنیکی کەلاریان کرد و لە سەردانەکەدا بەشێوەیەکی ورد سەرجەم بەش و هۆبەکانی پەیمانگاکەیان بەسەرکردەوە و لەڕووی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی هەیکەلی ئیداری و ژمێریاری و زانستی، دەرئەنجام و سەرنج و راو بۆچوونی خۆیان لە یاداشتێکدا بەیان کرد.
شایەنی باسە بەشێوەکی گشتی دەستخۆشیان ئاراستەی پەیمانگاکەیان کرد بەناوەندێکی زانستی گرنگ وەسفیان کرد کە لەڕووی خوێندن و ئاستی زانستی و لێهاتووییەوە جێگای سەرنج و خۆشحاڵییە.
لەکۆتاییدا بۆ ناساندنی دەڤەری گەرمیان و مێژووی گەرمیان وەفدەکە سەردانێکی قەڵای شیروانەی پێکرا کە قەڵایەکی دێرینی دەڤەرەکەیە سومبولی گەرمیانە.