زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وۆركشۆپێك بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگه رێكده‌خات
رۆژی 12ی ته‌مووزی 2015، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راهێنانی ته‌كنیكی پیشه‌یی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، وۆركشۆپێكی بۆ خوێندكارانی ده‌رچووانی ئه‌مساڵی په‌یمانگه‌ی زانستی كۆمپیوته‌ری سلێمانی رێكخست.
مامۆستا سه‌رخێڵ سیروان كارمه‌ندی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه به سایتی زانكۆی راگه‌یاند: وۆركشۆپه‌كه بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بوو، كه بۆ ده‌رچووانی ئه‌مساڵی خوێندنی 2014- 2015 بوو.
وتیشی: “ئه‌و ده‌رچووانه له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ی فاروق بۆ ماوه‌ی دوو مانگه مه‌شقی هاوینه ده‌كه‌ن و پاشان هه‌وڵ ده‌درێت به پێی پێداویستی پسپۆڕی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه هه‌لی كاركردنیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت”.
بابه‌ته‌كانی وۆركشۆپه‌كه بریتی بوون له (ناساندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، ماف و ئه‌ركی فه‌رمانبه‌ر له كه‌رته تایبه‌ت و گشتییه‌كاندا، ته‌كنیكی چاوێكه‌وتنی له دۆزینه‌وه‌ی كاردا، ئه‌ته‌كێتی فه‌رمانبه‌ر به گشتی و ئه‌ته‌كێتی پسپۆڕی ئای تی له دام و ده‌زگاكانی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی دا، زمانی جه‌سته و كاریگه‌ریه‌كانی وه‌ك فه‌رمانبه‌ر)، كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له “م. سه‌رخێڵ سیروان، یاساناس ئاری عه‌باس” پێشكه‌شكران و دواتر ده‌رگای پرسیار و گفتووگۆ له‌لایه‌ن خوێندكاران و پێشكه‌شكارانی وۆركشۆپه‌كه‌وه كرایه‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانه‌وه كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راهێنانی ته‌كنیكی پیشه‌یی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، له‌مانگی ئایاری 2015 دامه‌زراوه.