وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق سەردانی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکییەکان و پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجەی کرد
لەدرێژەی سەردانەکەیاندا بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لیژنەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقی فیدراڵ، کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکان و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجەیان بەسەرکردەوە .
رژی شەممە ٧ / ١١ / ٢٠٢٠ ( پ.ی.د. کارزان عبداللە محمد ) ڕاگری کۆلیجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکان و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج و پەیمانگا، پێشوازیانکرد لە ( حیدر عامر البغدادی ) سهرۆكی لیژنهی تایبهتی وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی حكومهتی عێراقی فیدراڵ و شاندی یاوەری، لە سەرەتادا ڕاگری کۆلێج و پەیمانگا باسی لە سەرەتای دروستبوونی کۆلێج و پەیمانگای کرد لە پارێزگای ھەڵەبجە و ئەو گۆڕانکاریانەی خستەڕوو کە بەسەر کۆلێج و پەیمانگادا ھاتوون و باسی لە ھەموو ئەو پێشکەوتنانە کرد کە لە کۆلێج و پەیمانگا بەدەستھاتوون.
دواتر لیژنەکە سەرجەم بەش و هۆبە و تاقیگە و ھۆڵەکانی خوێندنیان لە کۆلێج و پەیمانگا بەسەرکردەوە و خۆشحاڵ بوون بە بوونی کۆلێج و پەیمانگایەکی لەم شێوەیە لە شاری ھەڵەبجە کە سەر بە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە. ھەر لە سەردانەیاندا وەفدی ناوبراو سەردانی کێڵگەی کۆلێجیان کرد و سەرسامبوون بەو چالاکییە کشتوکاڵییانەی کە لەو کێڵگەدا پێشکەش دەکرێن.
لەدرێژەی سەردانەکەیاندا ەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق مۆنۆمێنی هەڵەبجەیان بەسەرکردەوە و تاجەگوڵێنەی ڕێز و وەفایان لەسەر سمبولی شەهیدانی هەڵەبجە دانا و خەمخۆری خۆیان دەربڕی بۆ ئەو کارەساتەی بەسەر میلەتی کوردا هاتووە.