لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق پەیمانگای تەکنیکی دوکانیان بەسەرکردەوە
- Categories هەواڵ و چالاکی
- Date 2020-11-06
بەمەبەستی دانپێدانانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ به زانكۆ نوێیەكان له هه‌رێمی كوردستان و دڵنیابوون لەمەڕ بوونی مەرجە پێوستەکانی زانکۆ نوێیەکان، وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق سەردانی پەیمانگای دوکانی کرد.
لەچوارچێوەى سەردانەكەى وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، به‌ئامانجی دڵنیابونه‌وه له بوونی مه‌رجه پێویستییه‌كان و ئه‌و پێگانه‌ی كه زانكۆی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت، بۆ دانپێدانانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ به زانكۆ نوێكان له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ هەینی 6ی تشرینی دووەمی 2020 سەردانی پەیمانگای تەکنیکی دوکانیان كرد‌و لەلایەن (پ. ى. د. کاوە ڕەزا) ڕاگرى پەیمانگا و ياريدەردەری ڕاگرو مامۆستایان و فەرمانبەران پێشوازییان لێکراو له وته‌یه‌كیدا ڕاگری پەیمانگا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ردانه‌كه و هیوای خواست ئه‌نجامی باشی لێبكه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها (د. حیدر عامر البغدادی) سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و شاندی یاوەری ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان ڕاسپێردراون سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بكه‌ن و چاویان به گشت كۆلێج و پەیمانگاکانی زانكۆ بكه‌وێت بۆئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق به مه‌به‌ستی ناساندن و دانپیادانانی فه‌رمی به زانكۆدا.
دواتر وەفدەكە سەردانى سەرجەم بەشە زانستیەکانی پەیمانگا و هۆڵەكانى خوێندن و تاقيكردنەوەكان كرد و لە لايەن سەرۆكى بەش و بڕياردەرى بەش و مامۆستايان و لێپرسراوانی تاقيگەكانەوە وەڵامى سەرجەم پرسيار و داواكارييەكانيان درايەوە.
هەروەها وەفدەكە سەردانى سەرجەم هۆبەكان و ياريگا و باخچەی پەیمانگایان کرد خۆشحاڵی خۆیان دەڕبڕی سەرەڕاى ئەو بارودۆخە نائاساييەى كە لە ئێستادا هەيە. بەرامبەر زۆريى ئەو كار‌و چالاكى و خزمەتانەى كە پەیمانگا لە بوارى زانستى و خزمەتگوزارى پێشكەشى خوێندكارانيان كردووە.
دواتر لیژنەکە سەردانی کەمپی تازەی پەیمانگای کرد کە زۆر بەبایەخەوە لە گرنگی ئەم کەمپەیان ڕوانی تەنانەت ڕایانگەیاند کە ئەم کەمپە لە ئاستی ئەوەدایە کەمپی زانکۆیەک بێت وەهیوایان خواست حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی زووە دەست بکەن بە تەواوکردنی پڕۆژەکە چونکە کەمپێکی مۆدێرن و سەردەمیە کە تائێستا بە داخەوە بە هۆی ئەو بارودۆخە نا ئارامیە ئابوریەی بەرۆکی هەرێمی کورستانی گرتووە نەتوانراوە لەکاتی خۆیدا تەواو بکرێت .
لە کۆتایدا سوپاسی ڕاگر و سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی پەیمانگای تەکنیکی دوکانیان كرد سەرەڕای ئەوەی لە ڕۆژی پشوودا سەردانەکەیان ئەنجامداوە و هاوكاریان بوون بۆ پشكنینی سه‌رجه‌م به‌ش و هۆبه و تاقیگه‌كانی پەیمانگا و پێدانی زانیاری پێویست و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانیان به به‌ڵگه و پێدانی وێنه‌یه‌ك له‌سه‌رجه‌م زانیاریه پێویسته‌كان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile