لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆیان بەسەرکردەوە
بەمەبەستی دانپێدانانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ به زانكۆ نوێیەكان له هه‌رێمی كوردستان و دڵنیابوون لەمەڕ بوونی مەرجە پێوستەکانی زانکۆ نوێیەکان، وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ سەردانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆی کرد.
ئەمڕۆ رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/١١/٤ بە سەرپەرشتی، پ.د. سۆران ابوبكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی، د. کامل صابر ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ و ئاماده‌بوونی ئەنجوومەنی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ پێشوازی كرا له د.حیدر عامر البغدادی سه‌رۆكی لێژنه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ و وه‌فدی هاوڕێی.
لیژنەی پێشوازی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ وێڕای به‌خێرهاتنی وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق، لەسەر راسپاردەی ئەم وەفدە بۆ چاوپێکەوتن به هەموو به‌ش و کولێجەكانی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ڕاپۆرت بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق لەپێناو ناساندن و دانپیادانانی فه‌رمی به زانكۆ، نەخشەی پەیمانگا و سەرجەم زانیاری و بەڵگەکان لەسەر هەیکەڵی ئیداری و زانستی پێشکەشی وەفدی راسپێردراو کرا و گفتگۆی لەسەر ئەنجام درا.
لەچوارچێوەی سەردانەکەدا لیژنەکە بەسەرکرنەوەی سەرجەم بەشەکانی پەیمانگا،بەشە ئیدارییەکان تا سەرجەم بەشە زانستییەکانی پەیمانگا وەکوو سەرۆکایەتی بەشەکان، هۆڵی وانەکان، تاقیگەکان و هۆڵی چالاکییە کردارییەکانی خوێندکارانی ئەنجامدا.
لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق لەرۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/١١/٣ سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد. بڕیاریشە له ڕۆژانی داهاتوودا سه‌ردانی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بكه‌ن كه ژماره‌یان ١٣ كۆلێج و په‌یمانگایه، بەمەبەستی بەرزکرنەوەی ڕاپۆرتی كۆتایی خۆیان بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی عێراق لەپێناو دانپێنان بە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.