زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ئاگادارى گشت کارمەندانى هەڵگرى بڕوانامەى بەکالۆریۆس دەکات کە زانکۆى ئەمریکى لە بەیروت ١١ کورسى ماستەر لە بوارى Public Health رادەگەیەنێت بۆ سالى ٢٠١٥-٢٠١٦ ,گشت خەرجییەکانى خوێندن و مانەوە و ژیان تا کاتى تەواوبوونى پرۆگرامەکە لەئەستۆى زانکۆى ئاماژەپێدراو دەبێت .
ئەو بوارانەى Public Health کە لەم پرۆگرامەدا دەیگرێتەوە بۆ خوێندنى ماستەر ئەمانەن : 1. Master of Public Health (MPH) with a choice of 3 areas of concentration: Epidemiology and Biostatistics (EPBS) Health Promotion and Community Health (HPCH) Health Management and Policy (HMP) 2. Master of Science in Epidemiology (MS EPID) مەرجەکانى پێشکەشکردن: داواکار پێویستە هەڵگرى بروانامەى بەکالۆریۆس بێت لە بوارى تەندروستى گشتى یان بوارى پەیوەندیدار بەم زەمالەیە وە زمانى ئینگلیزى زۆر باشبێت و هەڵگرى تاقیکردنەوەى IELTSیان TOEFL بێت بە نمرەى بەرز. پێشکەشکردن تەنها بە ڕێگاى ئۆنلاینە لە ڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە Apply Online بۆ گشت زانیارییەکى پێوییست سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکەن: http://spu.edu.iq/index.php/en/archive/14-scholarship/324-offering-11-master-scholarships-in-public-health-by-american-university-of-beirut-aub دواکاتى پێشکەشکردن 15/7/2015[learn_press_profile]
