لیژنەی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک و ئەندازیاری بەسەرکردەوە
لەچوارچێوەى سەردانەكەى وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، به‌ئامانجی دڵنیابونه‌وه له بوونی مه‌رجه پێویستییه‌كان و ئه‌و پێگانه‌ی كه زانكۆی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت، بۆ دانپێدانانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ به زانكۆ نوێكان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشە‌ممه 4/11/2020 سەردانى كۆلێجى تەكنيكى ئەندازيارييان كرد‌و لەلایەن (پ. ى. د. عطاء شێخ كەريم) ڕاگرى كۆلێج و ياريدەردەری ڕاگرو مامۆستایانەوە پێشوازییان لێکراو له وته‌یه‌كیدا ڕاگری کۆلێج خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ردانه‌كه و هیوای خواست ئه‌نجامی باشی لێبكه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها (د. حیدر عامر البغدادی) سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان ڕاسپێردراون سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بكه‌ن و چاویان به گشت كۆلێج و به‌شه‌كانی زانكۆ بكه‌وێت بۆئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق به مه‌به‌ستی ناساندن و دانپیادانانی فه‌رمی به زانكۆدا. دواتر وەفدەكە سەردانى سەرجەم بەشە ئەندازيارييەكانى كۆلێج و هۆڵەكانى خوێندن و تاقيكردنەوەكانى كۆلێج و وەرشە ميكانيكييەكانيان كرد و لە لايەن سەرۆكى بەش و بڕياردەرى بەش و مامۆستايان و لێپرسراوانی تاقيگەكانەوە وەڵامى سەرجەم پرسيار و داواكارييەكانيان درايەوە. هەروەها وەفدەكە سەردانى سەرجەم هۆبەكان و ياريگا و باخچە و بەشە ناوخۆييەكانى كەمپى كۆلێجەكانى زانكۆيان كرد و سەرسوڕمانى خۆيان دەربڕى بەرامبەر زۆريى ئەو كار‌و چالاكى و خزمەتانەى كە كۆلێج لە بوارى زانستى و خزمەتگوزارى پێشكەشى خوێندكارانيان كردووە، سەرەڕاى ئەو بارودۆخە نائاساييەى كە لە ئێستادا هەيە.
دواتر هەر ئەمڕۆ كاتژمێر 12(د.ڕووناك محمد عبدالله )ڕاگری كۆلێجی تەکنیکی ئیفۆڕماتیک و سه‌رۆكی به‌شه زانستیه‌كانی كۆلێج پێشوازیان كرد له وه‌فدەکەی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی (د.حیده‌ر عامر البغدادی ) و وه‌فدێكی هاورێی. لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی عێراق له‌دریژه‌ی سه‌ردانیكردنیان بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی دانپێدانان و دڵنیا بوونه‌وه‌ی له‌ومه‌رجانه‌ی کە پێویسته له هه‌یكه‌لی ئیداری و زانستی دروست بوونی زانكۆ ئه‌و مه‌رجه پێویستیانه‌ی گرنگه هه‌بێت له زانكۆیه‌كی نمونه‌یی سه‌ردانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیكیان كرد . لەده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌یاندا سه‌ردانی به‌شه زانستیه‌كانی ( ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری – ته‌كنه‌لۆجیای داتابه‌یس – تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر ) یان كرد به وردی پرسیاریان له‌سه‌ر ژماره‌ی خوێنكاران و مامۆستایان و پرۆگرامه‌كانی خوێندن كرد له‌لایه‌ن سه‌رۆكی به‌شه‌كان و یاریده‌ده‌ری به‌شه‌كانه‌وه وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانیان درایه‌وه به‌ڵگه و وێنه‌ی سه‌رجه‌م وه‌ڵامه‌كانیان پێشكه‌شی لیژنه‌كه كرد . پاشان لیژنه‌كه تاقیگه و هۆڵه‌كانی خوێندنیان به‌سه‌ركرده‌وه به وردی پشكنینی ته‌واویان بۆ تاقیگه‌كانی كۆلێج كۆمپیوته‌ر و داتاشۆ و ژینگه‌ی هۆڵ و لابه‌كان كرد . لای خۆیانه‌وه زۆر سوپاسی ستافی كۆلێجیان كرد له ئاماده‌كردنی تاقیگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و دابین كردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی خوێندن بۆ خوێندكاران به‌تایبه‌ت دابین كردنی ژینگه‌ی له‌بار و باشترین كۆمپیوته‌ر بۆ تاقیگه‌كان و ئامێری داتاشۆ و ساردكه‌ره‌وه و گه‌رم كه‌ره‌وه بۆ هۆڵ و تاقیگه‌كان . پاشان لیژنه‌كه هۆبه‌ی كارگێڕی و یاسایی و تۆماری کۆلیجەکەیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و پشكنینیان بۆ تۆمار و ماسته‌ر شیت و ته‌واوی زانیاری خوێندكاران كرد . هه‌رله سه‌ردانه‌كه‌دا هۆبه‌كانی وردبینی و چاكکردنه‌وه و ڕاگه‌یاندن و ته‌ندروستی و ئایتی یان بەسەرکردەوە و وه‌لامی پرسیار و تێبینی لیژنه‌كه له‌لایه‌ن هۆبه‌كانه‌وه درایه‌وه ، لای خۆیانه‌وه لیژنه‌كه سوپاسی ته‌وایی فه‌رمانبه‌رانیان كرد بۆ ئاماده‌یی و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانیان و باش ڕێكخستنی كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش . پاشان مامۆستا (سعد محمد )به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری كۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک سیمینارێكی پیشكه‌شکرد كه‌تایبه‌ت بوو به شیوازه‌كانی خوێندن له كۆلیج و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین و پێشكه‌ش كردنی بابه‌ته‌كان له‌لایه‌ن مامۆستایان بۆ خوێندكاران . پاشان مامۆستا (ئه‌سكه‌نده‌ر حمید ) سه‌رۆكی به‌شی تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كارپێكراوی كۆلێج بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و ڕێكسختنی نمره‌كانی كۆلێج له ماوه‌ی چوارساڵدا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی و پێشكه‌وتوو پێشکەش کرد . له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یاندا لیژنەکە سوپاسی ڕاگر و سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیکیان كرد كه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند كاتژمێره‌دا هاوكاریان بوون بۆ پشكنینی سه‌رجه‌م به‌ش و هۆبه و تاقیگه‌كانی كۆلێج و پێدانی زانیاری پێویست و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانیان به به‌ڵگه و پێدانی وێنه‌یه‌ك له‌سه‌رجه‌م زانیاریه‌پێویسته‌كان.