یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌ب له‌رێگه‌ى نوسراوێكى فه‌رمیه‌وه توێژه‌رانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بانگهێشت ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له پێشبركێیه‌كى خه‌لاتى توێژه‌رانى زانستى بۆ ساڵى 2015 كه له مانگى حوزه‌یران تا ئه‌یلولى 2015 ئه‌نجامده‌درێت و ده‌رگاى پێشكه‌شكردن بۆ توێژه‌ران كراوه‌ده‌بێت له بواره‌كانى زانسته‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و مرۆڤایه‌تى و ه زانسته‌كانى ڤێتێرنه‌رى و كشتوكاڵ “
هه‌ر له‌و بانگهێشتنامه‌یه‌دا كه له‌لایه‌ن ( د.سولگان ابو عرابى العدوان ) ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌ب، ئاراسته‌ى سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى (د.ئالان فه‌ره‌یدون على) كراوه ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت” وه‌ك ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌ب و به‌پێى بریارى كۆنگره‌ى گشتى له خولى چل و هه‌شت له زانكۆى قدیس یوسف به‌سترا له لوبنان بۆ ماوه‌ى 25-26-3-2015 كه تیایدا خه‌ڵات ده‌به‌خشرێته توێژه‌رى جیاواز كه بریتین له بواره‌كانى زانسته‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و مرۆڤایه‌تى وه زانسته‌كانى ڤێتێرنه‌رى و كشتوكاڵ”
له خواره‌وه مه‌رجه‌كانى پێشكه‌شكردن وه فۆرمى پالاوتن ده‌توانن دابه‌زێنن
به‌پێ ى نوسراوه‌كه‌ى نوسینگه‌ى ئه‌میندارى گشتى به‌هاى هه‌رخه‌ڵاتێك بریتیه له 10000$ بۆ براوه‌ی یه‌كه‌م و وه برى 5000$ بۆ براوه‌ى دووه‌م ،ئه‌و خه‌ڵاتانه له كۆنگره‌ى داهاتووى گشتى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌ب ده‌به‌خشرێته براوه‌كان كه بریاره له مانگى ئازارى 2016 به‌رێوه‌ده‌چێت،
دوا مۆڵه‌ت بۆ وه‌رگرتنى داواكارى پێشكه‌شكردن بریتى ده‌بێت له 30-9-2015
مه‌رجه‌كانى پێشكه‌شكردن
فۆرمى پالاوتن
[learn_press_profile]
