Back

وۆرك شۆپى هه‌ڵسه‌گاندنى ڕه‌شنووسى یاسای ڕیكلام، له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ڕێوه‌ چوو

به‌ مه‌به‌ستى ڕێكخستن و گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ڕه‌شنووسى پرۆژه‌ یاساى ڕیكلام كه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت , ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 16 /6/2015 (رێكخراوى ئه‌كادیمیاى میدیا) به‌ هاوكارى په‌رله‌مانى كوردستان و زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى و زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانى ۆرك شۆپێك له‌ هۆڵى كۆنفرانسى ئوتێل داواى شارى سلێمانى . به‌ ئاماده‌بوونى (پ.ى.د. ئالان فه‌ریدون على ئه‌مین) سه‌رۆكى زانكۆى پۆلى ته‌كنیكى سلێمانى (د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ڕه‌شید) سه‌رۆكى زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى (د.سامان فوزى) ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق و مامۆستاى زانكۆ (د.حكیم عپمان) راگرى كۆلێجى ته‌كنیكى سلێمانى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ مامۆستایانى هه‌ردوو زانكۆى ناوبراو و سه‌رۆك به‌شى ته‌كنیكى میدیا له‌ كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێرى و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ئاماده‌ى وۆرك شۆپه‌كه‌ بوون . له‌ ده‌سپێك دا مامۆستایانى به‌شى ته‌كنیكى میدیا ( د.حكیم عپمان, د. نه‌زاكه‌ت حسین, د. كاوه‌ ره‌ِزا) سیمنارێكى هاوبه‌شیان پێشكه‌شكرد، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ كارى ڕیكلام كردن له‌ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن به‌ بینراو بیستراو چاپكراوه‌وه‌ و هه‌روه‌ها لێكدانه‌وه‌ى بنه‌ماكانى كارى ریكلام له‌ رووى ئه‌كادیمیه‌وه‌. له‌ به‌شى دووه‌مى ۆرك شۆپه‌كه‌ دا (د.سامان فوزى) مامۆستاى زانكۆ گفتوگۆیه‌كى له‌سه‌ر ڕه‌شنووسى یاساى ڕیكلام كردن له‌ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن پێشكه‌شكرد و پێداچوونه‌وه‌یه‌كى یاسایى بۆ بڕگه‌ و مادده‌كانى یاساكه‌ كرد وه‌لایه‌نه‌ باش و خراپه‌كانى یاساكه‌ى بۆ ئاماده‌بووان ڕوون كرده‌وه‌ ئاماژه‌ى دا به‌وه‌ى كه‌ به‌شێكى زۆر له‌و ڕیكلامانه‌ى كه‌ له‌ ڕێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن و كۆمپانیاكانى ڕیكلام كردنه‌وه‌ ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ى یاساى كارى رۆژنامه‌گه‌رییه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان كارى پێده‌كرێًت بۆ یه‌ پێویسته‌ كارى ڕیكلام كردن به‌پێ ى یاسا ڕێكبخرێت له‌ چوارچێوه‌ى یاساى كارى ڕۆژنامه‌نووسیدا بێت . پاش گفتوگۆیه‌كى ئه‌كادیمی و زانستی له‌سه‌ر یاساكه‌ كه‌ له‌ نێوان به‌شداربووانى كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ چوو كه‌م و كورتى و خراپى كوالیتى ڕیكلام كردن له‌ هه‌رێمى كودستان باسى لێوه‌ كرا چونكه‌ به‌ ڕاى به‌شێكى زۆر له‌ به‌شدابووانى كۆنفرانسه‌كه‌ پێیان وابوو هه‌ندێك له‌ كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن به‌ بینراو بیستراو چاپكراو و به‌شێك له‌ كۆمپانیاكانى ڕیكلام كردنیش له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ بێ ڕه‌چاوكردنى كۆمه‌لێك یاسا و پره‌نسیپى رۆژنامه‌نووسى كارى ڕیكلام كردن بۆ بابه‌ته‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن, پاشان باس له‌ كارى لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسى یاساى ڕیكلام كرا،ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ پێكهاتوون له‌ ( د.حكیم عپمان , د.هێرش ره‌سول, د.سامان فوزى, د.كاوه‌ ڕه‌زا, د.نه‌زاكه‌ت حسێن , د.روۆف كه‌ریم ,د. شێركۆ جه‌بار ,د. ئه‌حمه‌د غه‌ریب , له‌تیف حسێن, مجید صالح, چیا حسێن , ئه‌نوه‌ر حسێن) كه‌ كارى ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ گه‌ڵاڵه‌كردن و ئاماده‌كردنى ڕه‌شنووسى یاساى ڕیكلام كردن له‌ هه‌رێمى كوردستان و ناردنى ئه‌م ڕه‌ش نووسى یاسایه‌ بۆ په‌رله‌مانى كوردستان هه‌تا له‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌ماندا گفتوگۆى له‌ باره‌وه‌ بكرێت و ببێته‌ پرۆژه‌ یاسایه‌ك كه‌ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن و كۆمپانیكانى ڕیكلام كردن كارى پێ بكه‌ن و بچێته‌ بوارى جێ به‌جێ كردنه‌وه‌ له‌ پێناو باش كردن و چاره‌سه‌ركردنى خراپى كوالیتى كارى ڕیكلام كردن له‌ هه‌رێمى كوردستان.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile