Back

لیژنه‌یه‌كی باڵای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقی فیدراڵ سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد

به‌ئامانجی دڵنیابونه‌وه‌ له‌بوونی مه‌رجه‌ پێویستییه‌كان ئه‌و پێگانه‌ی كه‌ زانكۆی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت ، بۆ دانپێدانانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ به‌ زانكۆ نوێكان له‌ هه‌ریمی كوردستان، وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3 ی تشرینی دووه‌می 2020 پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی پ.د. سۆران ابوبكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و پ.ی.د. دانا احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری ودارایی و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پێشوازی زانكۆ ، پێشوازی كرد له‌ د.حیدر عامر البغدادی سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و وه‌فدێكی هاوڕێ ی . له‌پاش به‌خێرهێنانی وه‌فده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق، پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ووته‌یه‌كیدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ سه‌ردانه‌كه‌و هیوای خواست ئه‌نجامی باشی لێبكه‌وێته‌وه‌. هه‌روه‌ها د.حیدر عامر البغدادی سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ سوپاسی پێشوازییه شایسته‌كه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كردو ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان ڕاسپێردراون كه‌ سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بكه‌ن و چاویان به‌گشت به‌شه‌كانی زانكۆ بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق به‌مه‌به‌ستی ناساندن و دانپیادانانی فه‌رمی به‌ زانكۆ. پاشان وه‌فدی هه‌ردوولا له‌ هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كار كۆبونه‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر كارو چالاكییه‌ زانستییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پیشاندراو دوابه‌دوای ئه‌وه‌ پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ ئامێری داتاشۆ سكرین له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ تا پێشكه‌وتنه‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی زانكۆی بۆ شیكردنه‌وه‌و ڕایگه‌یاند كه‌ ته‌نها زانكۆین ساڵانه‌ له‌ڕانكی نیشتمانی زانكۆكاندا به‌رده‌وام ئاستمان له‌هه‌ڵكشاندایه‌، سه‌رجه‌م ئاماره‌كانی ساڵانی ڕابردوو تا ئه‌مڕۆی خسته‌ ڕوو كه‌ زانكۆ چ پێشكه‌وتنێكی جۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. له‌به‌رامبه‌ردا وه‌فدی میوان سه‌رسامی خۆیان به‌ داتاو زانیارییه‌كان خسته‌ڕوو ، وه‌هه‌ر له‌درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوای چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی كرا له‌سه‌رنه‌خشه‌ی بیناكانی زانكۆو ئیش و كاره‌ جۆربه‌جۆره‌كان. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ لیژنه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی زمان و توێژینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی كارو كه‌ناڵی SPUHD و هۆڵه‌كانی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ناو سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیان كرد و به‌ووردی له‌ جۆرو چۆنێتی ئیش و كاره‌كانیان كۆڵیه‌وه‌ و داوای به‌ڵگه‌نامه‌ پێویستییه‌كانیان كرد و پێشكه‌شیانكرا. شایانی باسه‌ لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق وا بڕیاره‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا بمێننه‌وه‌و سه‌ردانی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بكه‌ن كه‌ ژماره‌یان 13 كۆلێج و په‌یمانگایه‌ و پاشان ڕاپۆرتی كۆتایی خۆیان بۆ وه‌زاره‌ت به‌رزبكه‌نه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی دانپیادانانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراق به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیدا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile