پەیامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام
به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای لێبێت) سه‌رۆكایه‌تی و ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی موسڵمانانی کوردستان و جیهان ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای لێبێت)، له موسڵمانان و گه‌له‌كه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیوادارین ئەم یادە پرشنگدارە ببێتە هەوێنی ئاشتەوایی و پراکتیزەکردنی پەیام و ئاکاری پێشه‌وای مەزنمان (دروودی خوای لێبێت)، نابێت رێگە بدرێت گرووپ و کەسانی توندڕەو به‌ناوی پارێزگاریكردن له پیرۆزییەکان ئاشته‌وایی نێوان ئاین و شارستانییەتەکان خامۆش بکەن.
پێویستە لەسەر ھەموومان رێگە نەدەین ئاینی پیرۆزی ئیسلام که ئاینی ئاشتی و لێبوردەییە بۆ کاری توندوتیژیی و شه‌ره‌نگێزیی بەکاربهێنرێت، بەڵکو دەبێت بکرێتە ساتەوەختێک بۆ قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازییەکان و کۆیایی هێنان بە زوڵم و ستەم.
دووبارە ئه‌م یاده پیرۆزە له سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆز ده‌كه‌ین و داواكارین له خوای گەورە خێر و خۆشی روو له گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی بكات و كۆتایی قەیران و ناخۆشییەکان بێت.
سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
٢٠٢٠/١٠/٢٩