پەیمانگای تەکنیکی دوکان پارکێکی پەیمانگاکەی بەناوی(مام)ەوە کردەوە
بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی شکۆی نەتەوەیەک و پێشکەشکردنی کەشێکی لەبارو تەندروست بۆ ژینگەی پەیمانگای تەکنیکی دوکان و خوێندکاران و مامۆستایان، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا ئەمڕۆ ٢٧-١٠-٢٠٢٠ بههاوكاری بهڕێوهبهرایهتی خزمهتگوزرای له سهرۆكایهتی زانكۆ، پارکێک لە کەمپی دووەمی پەیمانگای تەکنیکی دوکان بە ناوی (پارکی مام)نرا و لەلایەن هەر یەک لە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی(پ.ی.د ئالان فەرەیدون ) و ڕاگری پەیمانگا (پ.ی د.کاوە ڕەزا) و ( فلاح صلاح) سەرۆکی دەزگای مرۆیی مام و قایمقامی قەزای دوکان ( سیروان سەرحەد) کرایەوە.
بۆ زیاتر جوانترکردنی ئەم پارکە کە لە ئاست شکۆ و گەورەیی سەرۆکێکی وەم مام جلال دابێت دەزگای مرۆیی مام بڕیاریدا پێداویستی پارکەکە لەنەمام و گوڵ و خزمەتگوزاری لە ئەستۆ بگرن .