Back

دەزگای مرۆیی مام تاقیگەیەکی کۆمپیوتەری پێشکەشی پەیمانگای تەکنیکی دوکان کرد

بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەش و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زانستخوازی ئەمڕۆ ٢٧-١٠-٢٠٢٠ بە ئامادەبونی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان( پ.ی د.کاوە ڕەزا) و ئەنجومەنی پەیمانگا پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (پ.ی.د ئالان فەرەیدون )و ( فلاح صلاح) سەرۆکی دەزگای مرۆیی مام و شاندی یاوەری و قایمقامی قەزای دوکان( سیروان سەرحەد) و شاندی یاوەری کرا. لەڕێورەسمێکی شایستەدا دەزگای مرۆیی مام به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنه‌لۆجیاری زانیاری و ئامار له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، تاقیگەیەکی کۆمپوتەری پێشکەشی بەشی زاستی تاکنەلۆجیای زانیاری پەیمانگای تەکنیکی دوکان کرد، له‌ سه‌ره‌تای ڕێوڕەسمەکەدا ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان بەخێرهاتنی ئامادەبووان و میوانانی کرد. پاشان سەرۆکی زانکۆ پۆلیتەکنیکی سلێمانی  پ.ی.د ئالان فەرەیدون زۆرسوپاسی دەزگای مرۆیی مامی کرد کە هەمیشە هاوکار و پاڵپشتی زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی بوون و بەچەندین جۆری جیاواز خزمەتی چرای زانستخوازیان کردووە ، پاشان  فلاح صلاح سەرۆکی دەزگای مرۆیی مام باسی لە ڕۆڵی دەزگاکەیان کرد کە لەهەموو سێکتەرەجیاوازەکاندا توانیویانە هاوکار و پاڵپشتی ناوەندا جیاوازەکان بکەن لە هەرێمی کوردستاندا وە لەم نێوەندەدا پەیمانگای تەکنیکی دوکان یەکێک بووە لەو شوێنانەی کە دەستی هاوکاریان بۆ درێژ کردووە وە لەئایندەدا پرۆژەو کاری هاوبەشی زیاتر دەکرێت قایمقامی قەزای دوکان دەستخۆشی لە هەریەکە لە دەزگای مرۆیی مام و ڕاگرایەتی پەیمانگا و سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد کە هەمیشە بە کارەکانیان پێشەنگن لە قەزای دوکاندا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile