Back

گفتوگۆی ماستەرنامەی  خوێندکارێکی  بەشى  ئەندازیاری پلانسازی شار بەڕێوەچوو

رۆژی ٢٦-١٠-٢٠٢٠  کاتژمێر  10ی  سەرلەبەیانی  له  هۆڵی سیمیناری  کەمپسی  کۆلێجە  تەکنیکیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە لەبەرچاوگرتنی  ڕێنماییە  تەندروستیيەکان  بۆ  خۆپاراستن  لە ڤایرۆسی کۆرۆنا،  له  کۆلێجی  تەكنيكى  ئەندازیاری گفتوگۆی  ماستەرنامەی  (هاوڕێ محمد کریم)  خوێندکاری ماستەر  لە بەشی  ئەندازیاری  پلانسازی شار بەڕێوەچوو. دوای  گفتوگۆیەکی  چڕوپڕ  و زانستیانە  ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بەناونیشانی: ‏smart water management using GIS technique (case study sulaimani city)  بە  پلەی نایاب پەسەندکرا. لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە: ١ -پرۆفیسۆری  یاریدەدەر  د.عەتا شێخ کەریم زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (سەرۆکی لیژنە) ٢- پ.ی.د.مستەفا عەبدولجەلیل ئیبراهیم زانکۆی  بەغداد (ئەندام). ٣- د.لقمان  مغدید  گەردی  مامۆستا  لە  زانکۆی  کۆیە (ئەندام). ٤- پڕۆفيسۆر  د.حسین  دەروێش  محەمەد  زانكۆى  پۆليتەكنيكى سلێمانى ( ئەندام  و  سەرپەرشتيار ).
This shortcode LP Profile only use on the page Profile