Back

بۆ یەکەمینجار لە هەرێمی کوردستان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشی کارگێڕی پرۆژە کشتوکاڵییەکان دەکاتەوە

ئەمرۆ ٢٠٢٠/١٠/٢٦ لە سەردانێكی فەرمیدا د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و د.محەمەد حسین ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد و هەریەک لە زانكۆی هەڵەبجە و کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیان بەسەرکردەوە و مژدەی كردنەوەی كۆلێجی پزیشكییان لە پارێزگاکە راگەیاند و بۆ یەکەمینجاریش لە هەرێمی کوردستان بەشی کارگێڕی پرۆژە کشتوکاڵییەکان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرایەوە. لە سەرەتادا سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كرد و لەلایەن ئازاد تۆفیق پارێزگار و نوخشە ناسح قائیمقامی هەڵەبجە و د.مهاباد كامل سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و ژمارەیەك لە یەكە ئیدارییەكانی شاری هەڵەبجە پێشوازیان لێكرا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند: لە ساڵی ئایندەدا لە هەڵەبجە كۆلێجی پزیشكی دەكەینەوە و هەموو ئامادەكارییەكانمان بۆ ئەو مەبەستەش لە خوێندنی باڵا ئەنجامداوە. پاشان وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھاوڕێ لەگەڵ پ.ی.د.یٔالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و وەفدی یاوەری سەردانی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی ھەڵەبجە و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجەیان کرد و لەلایەن پ.ی .د.کارزان عەبدوڵا ڕاگری کۆلێج و پەیمانگا و یاردیدەر و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج و پەیمانگاوە پێشوازیان لێکرا و لە مەراسیمیکی شایستەدا بەشی کارگێڕی پرۆژە کشتوکاڵییەکانیان لە کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکان کردەوە، کە بەشێکی نوێیە و بۆ یەکەمینجارە لە کوردستاندا دەکرێتەوە کە هەر بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ خوێندکار وەردەگرێت. سەبارەت بە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵیش د.ئارام محەمەد قادر ئاماژەی بەوەكرد خوێندنی ئەمساڵ بەشێوەی ئاوێتە دەبێت و بەرژەوەندی هەموو خوێندكارانی كوردستان و هەڵەبجەمان بەلاوە گرنگە، ئەگەر هاتوو خوانەخواستە دۆخەكە بەشێوازی نەخوازراو بێت ئەوا بڕیاری دیكەمان دەبێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile