وێبناری نێودەوڵەتی ( لێکدانەوەی زانستی کاریگەریی و ڕەهەندەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا) کۆتایی هات
لەبەردەوامی کارو چالاکییە زانستییەکان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەو توێژینەوەی نوێ لەسەر کێشەو گرفتە هەنوکەییەکان، بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/پ.ی.د ئالان فەریدون علی ئەمین و سەرۆکی زانکۆی کوردستان/سنە پ.د رحمتی سادقی و سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پ.ی.د مهاباد کامیل عبدلله، وە بە ئامادەبوونی مامۆستایان و پسپۆڕانی هەر سێ زانکۆی ناوبراو، وە بە کەڵک وەرگرتن لە خزمەتگوزاری Google Meet وێبیناری نێودەوڵەتی ( لێکدانەوەی زانستی : کاریگەریی و ڕەهەندەکانی ڤایرۆشی کۆرۆنا) لە ڕۆژانی چوارشەمە و پێنچ شەمە، بەرواری٢١-٢٢ / ١٠ / ٢٠٢٠ بەڕێوەچوو.
لە ڕۆژی یەکەمی ویبنارەکەدا ئەم مامۆستایانە بابەتیان پێشکەشکرد، د.خلیل غلامی( زانکۆی کوردستان) د.سیروان حامد (زانکۆی هەلەبجە) د. ناسر یوسفی زانکۆی کوردستان ، د. ڕزگار عبدالکریم ( زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی )
لە رۆژی دووەمدا د. ئاکۆ محمد تۆفیق، د. هاشم عومەر (زانکۆی هەڵەبجە) ،د. ئەحمەد ئەمانی، د. خالید ئەحمدزادە و د.ئومێد قادر زادە لە (زانکۆی کوردستان) بابەتیان پیشکەش کرد، بە پووختی نزیکەی ٧ کاتژمێر گفتوگۆی زانستی کراوە.
لەو وێبنارەدا، لە رەهەندی جیاوازەوە، لە رووی سایکۆلۆژیی و ڕاوێژی خێزانیی و بنەمالەکان ، ئاینی و کارگیری و یاساییەوە تا بواری کولتووری و ئابووری و بازار و نادادپەروەری سیستەمی ئابووری جیهانی، بە شێوەیەکی زانستی باسیان لەبارەوە کرا. بە چەندین ڕاسپاردە و پێشنیاری زانستیی گرنگ، لە ئیوارەی ٢٢ی ١٠ /٢٠٢٠ کۆتایی بە کارەکانی وێبینارەکە هێنرا.