وێبناری زانستی (لێکدانهوهی زانستی کاریگهری و ڕهههندهکانی کۆرۆنا ڤایرۆس) بەڕێوەدەچێت
لە چوارچێوهی رێککهوتننامهی نێوانیان ههرسێ (زانکۆی پۆلیتهکنیکی سلێمانی و زانکۆی کوردستان سنە لهکۆماری ئیسلامی ئێران و زانکۆی ههڵهبجه ) پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 21ی تشرینی یەکەمی 2020 وێبیناری زانستی ” لێکدانهوهی زانستی کاریگهری و رهههندهکانی کۆرۆنا ڤایروس بەڕێوەچوو.
لەوێبنارەکەدا کە سەرۆکی هەرسێ زانکۆ پ.ی.د.ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پ.د. ڕەحمەتی صادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان وپ.ی. د.مهاباد کامل سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ئامادەیبون، لەلایەن مامۆستایانی هەرسێ زانکۆوە 10بابەتی تایبەتمەند بە کاریگەرییەکانی کۆرۆنا ڤایرۆس پێشکەشدەکرێت.
د. ڕزگار عبدالکریم لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری پێشکەشکردنی بابەتێک بوو بەناونیشانی (ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرتی گشت و نایەکسانی)
لە وێبنارەکەدا پ.ی.د.ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ووتارێکی پێشکەشکردو تیایدا گرنگی وێبنارە هاوبەشەکەی خستەڕوو بەتایبەت لەم کاتەدا کە کۆرۆنا ڤایرۆس دۆخێکی نەخوازراوی لەعێراق و ئێران و ناوچەکەو جیهان هێناوەتە ئاراوەو کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر سەرجەم سێکتەرەکان دروستکردوە وەک ئابوری ، پەیوەندییەکۆمەڵایەتییەکان، تەندروستی، خوێندن و فێرکردن و هتد… وە داوایان کرد کەئەم جۆرە کارانە درێژەی هەبێت و زانکۆکانی تریش بەشداربن تا بەهەمووان دونیابینییەکی هاوبەش دروست بکرێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گرفتەکەو دانانی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ ئیدارەدانی کاروباری زانکۆکان و بەردەوامی خوێندن و پاراستنی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران.
هەروەها پ.د.ڕەحمەتی صادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان سنە و پ.ی. د.مهاباد کامل سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ش ووتاریان پێشکەش کردو تەئکیدیان لەسەردەوامی ئەو چالاکییە زانستیانە کردەوە و دوپاتیان کردوە پێویستە هەموان پشتیوان بن بۆ بەردەوامی خوێندن و زاڵ بوون بەسەر گرفتە هەنوکەییەکاندا.
وا بڕیارە وێبنارەکە بۆ ڕۆژی 22ی تشرینی یەکەمی 2020 بەردەوام بێت.