به‌دروشمی توێژینەوە پزیشکییەکان کوالێتی ژیان باشتر دەکەن چوارەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بەڕێوەده‌چێت
به‌ئامانجی درێژه‌دان به‌كارو چالاكییه پزیشكییه‌كان و ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر بابه‌ته پزیشكییه جۆراو جۆره‌كان و سه‌ره‌ڕای هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان تایبه‌ت به ڕه‌وشی ته‌ندروستی ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چوارەمین کۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی (ته‌ندروستی و زانسته پزیشكییه‌كان) به‌ڕێوه ده‌بات.
به‌دروشمی ( توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان كوالێتی ژیان باشتر ده‌كه‌ن) و بە چاودێری د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و بە سەرپەرشتی د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به سپۆنسه‌ری ده‌زگای مرۆیی مام، چواره‌مین كۆنفرانسی زانستی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی تارانی پزیشكی و دامه‌زراوه‌ی NHS ی به‌ریتانی ڕێكخست .
به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د.محمد حسین نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فلاح صلاح له ده‌زگای مرۆیی مام و پ.ی.د دانا احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و نوێنه‌ری زانكۆكانی (سلێمانی و ڕاپه‌ڕین و سۆران و دهۆك و پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێرو پۆلیته‌كنیكی دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی) و چه‌ندین توێژه‌رو كه‌سایه‌تی و پسپۆری پزیشكی و مامۆستایانی زانكۆ ، چواره‌مین كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ته‌ندروستی و زانسته پزیشكییه‌كان له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
كۆنفرانسه‌كه به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد و دواتر له لایه‌ن د. محمد بابه‌كر مینه ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی ووته‌ی به‌خێرهاتنی پێشكه‌شكرد .
پاشان له‌لایه‌ن پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتارێك پێشكه‌شكراو وێڕای ده‌ستخۆشی له ئاماده‌كارانی كۆنفرانس ، گرنگی ڕۆڵی كۆنفرانسه‌كه‌ی له‌ئێستادا به‌رزنرخاند كه جیهان و هه‌رێمی كوردستانیش به دۆخێكی ته‌ندروستی ناله‌باردا گوزه‌ر ده‌كات، بۆیه به‌ستنی كۆنفرانسێكی له‌و جۆره‌ی به پێویستی هه‌نوكه‌یی زانی و هیوای سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی بۆ خواستن . هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زراه‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد بۆ پشتیوانیه به‌رده‌وامه‌كانیان و سوپاسی ده‌زگای مرۆیی مامی كرد كه به‌رده‌وام پشتگیریان بۆ كار‌و چالاكییه زانستییه‌كان ده‌ربڕیوه‌و به پراكتیكی ده‌ستیان له‌سه‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌ك كاری زانستی زانكۆدا هه‌بووه. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له زانكۆی تارانی پزیشكی و دامه‌زراوه‌ی NHS ی به‌ریتانی كرد كه هاوكاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانین.
دواتر له‌لایه‌ن له د. محمد حسین نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو پشتیوانی خۆیان دوپاتكردوه به‌ئاراسته‌ی ئه‌نجامدانی چالاكی زانستی و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ئاستی زانستی و كوالێتی زانكۆكان به‌رزده‌كاته‌وه.
د. امیر حسین ته‌كییان نوێنه‌ری زانكۆی تارانی پزیشكی و د. فرانسیس نوێنه‌ری زانكۆی زیورخی سویسری و د. یوسف اوسج نوێنه‌ری دامه‌زراوه‌ی NHS ی به‌ریتانی به شێوه‌ی ئۆنلاین ووتاری خۆیان پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد.
د. محمد بابه‌كر مینه ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی تایبه‌ت به سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاند:
كۆنفرانسه‌كه له‌هه‌ل و مه‌رجێكی تایبه‌تی ته‌ندروستیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌گرنگمان زانی بیبه‌ستین، هه‌روه‌ها ووتی ژماره‌یه‌كی زۆر توێژینه‌وه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشتووه له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆنفرانس ته‌نها 22 توێژینه‌وه‌ی په‌سه‌ند كردووه‌و بڕیاره له‌گۆڤاری JAR ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڵاوبكرێنه‌وه.
پاشان له‌دووهۆڵی جیاواز ده‌ستكرا به پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه زانستییه‌كان كه ژماره‌یه‌ك له توێژه‌ران و مامۆستایان و خوێندكاران ئاماده‌یبوون.