ئاگادارییه‌ك بۆ وه‌رگیراوانی خوێندنی باڵا (دیلۆمی باڵا‌و ماسته‌رو دكتۆرا)
به‌پێی نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی باڵا له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره 9702 له 2020/10/8 كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی نێردراوه‌و وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی واژۆی كردووه، ئاگاداری سه‌رجه‌م وه‌رگیراوانی خوێندنی باڵا (دیلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی و ماسته‌رو دكتۆرا) ده‌كاته‌وه كه پرۆسه‌ی خۆتۆماركردن بۆ ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگیراوان له خوێندنی باڵا له زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان درێژده‌كرێته‌وه تاوه‌كو كۆتایی ده‌وامی ڕۆژی 2020/10/22 ، وه ده‌ستپێكی خوێندنی (دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی و ماسته‌رو دكتۆرا) بۆ خوێندنی ساڵی(2020-2021) ده‌كه‌وێته ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2020/10/25.