گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى گەیاندن بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ٧-١٠- ٢٠٢٠کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا، بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنه بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستیيەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، له کۆلێجی تەكنيكى ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گفتوگۆی ماستەرنامەی (دەرون شاهۆ عمر علی) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن، لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو. دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی:
(Performance evaluation of mm-wave for 5G network) بە پلەی زۆرباشە وەک خۆی پەسەند کرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە: ١- پرۆفیسۆر دکتۆر اسعد مبدر جاسم- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (سەرۆکی لیژنە) ٢- پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ثریا محمود قەرەداغی- زانکۆی صلاحدین (ئەندام) ٣- پڕۆفيسۆرى ياريدەدەر دکتۆر وريا محمد على- زانکۆی كوردستان – هەولێر (ئەندام) ٤- پڕۆفيسۆرى ياردەدەر دكتۆر محمد عبداللە حسن- زانكۆى پۆليتەكنيكى سلێمانى (ئەندام و سەرپەرشتيار) ٥- مامۆستا دكتۆر لوقمان محمود مينا- وەزارەتى كارەبا (ئەندام و سەرپەرشتیار)