سیمپۆزیه‌مێكى زانستى له‌سه‌ر كوالێتى ئاوى خواردنه‌وه،له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌رێوه‌چوو
له گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى گه‌رمادا گومان و دوودڵى له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له به‌كارهێنانى ئاوى خواردنه‌وه دا دروست ده‌بێت .به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه دابینكرندنى ئاوى خواردنه‌وه له لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاوى سلێمانیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت،به‌رپرسانى ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تیه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ توێژه‌رانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر كوالێتى ئاوى شارى سلێمانى ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستى دڵنیابون له كوالێتى ئاوى خواردنه‌وه و ده‌رخستنى داتا‌و زانیارى پێوست بۆ هاوڵاتیان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆلێجى ته‌كنیكى ته‌ندروستى و به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى له سیمپۆزییه‌مێكى هاوبه‌شدا كه له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌رێوه‌چوو ئه‌مرۆ چوارشه‌مه به ئاماده‌بونى د.ئالان فه‌ره‌یدون على سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و یاریده‌ده‌رانى سه‌رۆكى زانكۆ و به‌رپرسانى به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ،باس له بایه‌خى به‌رزى كولێتى ئاوى خواردنه‌وه كرا‌و له لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه تیشك خرایه سه‌ر ناوه‌رۆكى توێژینه‌وه‌كه‌كه له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى ئاوى سلێمانى ئه‌نجامدرابوو.
له سه‌ره‌تادا سه‌ربه‌ست عپمان به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى باسى له‌و پرۆژانه‌كرد كه به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى له ساڵى 2014 به ئه‌نجامى گه‌یاندون كه سه‌رجه‌میان 87پرۆژه‌یه،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى وت”به هۆى بارودۆخى ئێستاى عێراقه‌وه فشارێكى زۆر كه‌وتۆته سه‌ر به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى ،به شێوه‌یه‌ك ئه‌و رێژه‌یه‌ى دانیشتوان كه ئێستا له‌م شاره‌دا بونى هه‌یه ده‌بووله ساڵى 2025 بگه‌شتایه ئه‌م ئاسته به‌رزه”.پاشان ئه‌و شیكارو داتایانه خرانه روو كه به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوودا به ئه‌نجامدانى شیكارى كیمیاوى و فیزیاى تۆمارى كردون،به‌رێوبه‌رى ئاوى سلێمانى هۆكارى گۆرانى ره‌نگى ئاوى خواردنه‌وه زه‌ردبونى له وه‌رزى پایزدا بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه كه ئاوى دووكان قه‌وزه‌ى زۆره‌و به نزمبونه‌وه‌ى ئاستى ئاوه‌كه له‌و وه‌رزه‌دا و لێدانى تیشكى خۆر ره‌نگى ئاوه‌كه ده‌گۆرێت یان به‌هۆى پرۆسه‌ى كلۆره‌یشن له كاتى پاكژكردنه‌وه‌ى ئاودا ئه‌م گۆرانه دروست ده‌كات .كه هیچ گۆرانێك به‌سه‌ر كوالێتى ئاوه‌كه‌دا ناهێنێت و ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه له دوو ساڵى رابردوودا ئه‌م كێشه‌یه بونى هه‌بوه به‌ڵام به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌یان له‌مساڵدا هه‌وڵى ته‌واوى داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه.
دواتر د.ناصح فاتیح عپمان یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى له رووى پزیشكیه‌وه تیشكى خسته سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه ئاو هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ژیانه‌و به‌بێ بونى ئاو ژیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه،به‌ڵام هۆكارى سه‌ركى كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشیه له مرۆڤدا كه به‌هۆى نزمى كوالێتى ئاوه‌كه‌وه دروست ده‌بن، یان له رێگه‌ى خواردنه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌وه یان له رێگه‌ى به‌كارهێنان و به‌ركه‌وتنى ئاوه‌وه دروست ده‌بێتوه‌ك نه‌خۆشى به‌لهاریزیا، وه به‌رێژه‌یه‌كى ده‌گمه‌ن به‌هۆى هه‌ڵمژینه‌وه هه‌ندێك ڤایرۆس ده‌گوازرێنه‌وه بۆ مرۆڤ به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زۆرینه‌ىئه‌و ڤایرۆس و به‌كتریایانه به‌هۆى به‌كارهێنانى كلۆره‌وه له‌ناو ده‌چن چونكه به‌رگریان به‌رامبه‌ر به مادده‌ى كلۆر لاوازه.ئه‌وه‌شى وت”سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى پیسبونى ئاو ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پیساى كه 1گرام له پیساى 10ملیۆن ڤایرۆسى ئیكۆلا ى تیادایه و سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى توشبونه به نه‌خۆشى سكچون ،كه ساڵانه 2 ملیاركه‌س توشى ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن و مه‌ترسیداره بۆ منداڵ كه %80ئه‌م نه‌خۆشیه هۆكاره‌كه‌ى ڤایرۆسیه و له‌ویش مه‌ترسیدارتر نه‌خۆشى كۆلێرایه چونكه زوو بڵاو ده‌بێته‌وه ، كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانى پیسبونى ئاوى خواردنه‌وه‌یه.پاشان به داتا ئه‌وه‌ى خسته روو كه كه‌مى و زیادى هه‌ر یه‌كێك له پێكهێنه‌ره‌كانى ئاو چۆن كار له ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌كات،هه‌ربۆیه به پێوستزاندرا به‌رده‌وام شیكارى بۆ ئاوى خواردنه‌وه بكرێت له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى وتوێژه‌رانه‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى سیمپۆزیه‌مه‌كه‌دا ئه‌ندازیار فه‌ره‌یدون محمد لێپرسراوى كۆنترۆڵى جۆرى ئاو له به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه زانستیانه‌ى كه له‌سه‌ر ئاوى سلێمانى ئه‌نجامدراون، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنى سامپل له‌سه‌رچاوه‌كانى ئاو به تایبه‌ت له مانگه‌كانى 6-7-8دا رێژه‌ى وه‌رگرتنى سامپل زیاتر ده‌كریت ،جگه له‌وه‌ى هاوڵاتیان رۆژانه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن بۆ دڵنیابونه‌وه له پاكى ئاوى خواردنه‌وه‌یان ،جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه” ئاوى خواردنه‌وه‌ى شارى سلێمانى پاكژه به‌پێى ستاندارده جیهانیه‌كان به تایبه‌ت WHOكه له لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاوى سلێمانیه‌وه په‌یره‌و ده‌كرێت به‌ڵام پیسبونى ئاو له كاتى گواستنه‌وه یان به‌هۆى پاكنه‌كردنه‌وه‌ى ته‌نكى ئاوى ماڵانه‌وه دروست ده‌بێت”.پاشان فیصل عبدلله مامۆستا له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ى كه له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى ئاوى سلێمانى ئه‌نجامدرابوو بۆ ئاماده‌بوان خسته‌روو كه به پێى پێوه‌ره‌كانىWHOئاوى سلێمانى هیچ كێشه‌یه‌كى نیه له هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ى دوكان و سه‌رچنار كه ئاوى سلێمانى دابین ده‌كه‌ن،وه ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه ئه‌و ئاوه‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى بۆ دانیشتوانى دابینده‌كات له كوالێتى دا له‌و ئاوه به‌رزتره كه كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى ئاو به‌رهه‌مى ده‌هێنن.
دواتر به پرسیار‌و سه‌رجى ئاماده‌بوان و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له لایه‌ن ئاماده‌كارانه‌وه كۆتاى به سیمپۆزیۆمه‌كه هات.